داهاتی گەشتیاری تورکیا دابەزی ئابووری جیهان

نوچەنێت
ناوەندی ئاماری تورکیا (TUIK)، داتاکانی تایبەت بە کەرتی گەشتیاری وڵاتی تورکیای بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە داهاتی گەشتیاری تورکیا لە چارەگی یەکەمی ساڵی 2021 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە رێژەی ٪40.2  بۆ 2.45 ملیار دۆلار دابەزیووە.

ئەم دابەزینە بەرچاوەی کەرتی گەشتیاری تورکیا لە کاتێکدایە، کە سەرەتاییەکانی ساڵی 2020 داهاتی ئەو کەرتە بۆ زیاتر لە ٪65 ، واتە 12.059 ملیار دۆلار بەرزببوەوە، بەڵام داخستنی سنوورەکان و ڕێکارە توندەکانی وڵاتی تورکیا دژی پەتای کۆرۆنا، زیانی بەرچاوی لە کەرتی گەشتیاری داوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین