پێشبینی هاتنی شەپۆڵێکی گەورەی گەشتیاری بۆ کوردستان دەکرێت
سیهام میران، تایبەت بە نوچەنێت
نەریمان فازڵ گوتهبێژى بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر لە لێدوانێکی بۆ نوچەنێت گووتی، "گەشتیارێکی زۆر سەردانی شاری هەولێر دەکەن، دەتوانم بڵێم بە نزیکەی هەشت تاکو ١٠ هەزار گەشتیار ڕوو لە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر دەکەن. لە شەش مانگی رابردووشدا نزیکەی ٩٠٠ هەزار گهشتیار سەردانی شاری هەولێر و ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە، هاتنی گەشتیاران بەردەوامە، پێشبینی ئێمەش بە بۆنەی پشوو و چەژن و گەرما گەشتیارێکی زۆر سەردانی شاری هەولێر بکەن. بێگومان لە رۆژانی پشوو ئەو ئامارەی کە باسمکرد بەرزتر دەبێتەوە".
نەریمان فازڵ لهبهشێكى ترى لێدوانهكهى گوتى ''بە نزیکەی ٩٥٪ گەشتیارانمان لە خوارووی ناوەڕاستی عێراق دێن و بەشێکی تریش لە وڵاتانی جیاواز دێن لە رێگای فرۆکەخانە و دەروازەکان".
ئۆکتان فەرزەندە، بەرپرسی راگەیاندن و بەبازاڕکردن لە بەڕێوبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای دهۆک بۆ نوچە گووتی، "هاووڵاتیان بە بۆنەی ئەوەی پشووە و نزیك لە چەژنن ، کۆتایی بە تاقیکردنەوەکانی خوێندن هاتووە. بڕوام وایە ژمارەی گەشتیاران بۆ پارێزگای دهۆك زیاد بکات، بەتایبەت خەڵکی عەرەبى بەغدا وبەسڕه. گەشتیاران رۆژ بە رۆژ زیاد دهبێت، هەرچەندە خەڵکانێك هەن وا بیر دەکەنەوە بەهۆی ئەو هێرشانەی تورکیا گەشتیاران رووى لە کەمبوون کردووە لە پارێزگای دهۆك، زۆرینەیان سەردانێ ئاکرێ دەکەن یاخود لە دهۆك سەردانی ئامێدی و گەلی شێران و سولاڤ ئەو جێگایانە زۆر گەشتیار رووی تێدەکات".
له كۆتایى لێدوانهكهى ئۆكتان باسى لهوه كرد، له شهش مانگى رابردوودا نزیكهى 100 ههزار گهشتیار روویان له ناوچهكانى دهۆك كردووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment