سەرۆکی جەهەپە رەخنە لە کابینەی حکوومەتی نوێی ئەردۆغان دەگرێت تورکیە

نوچە نێت

ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی پارتی جەهەپە لە لێدوانێکدا رایگەیاند، "ئەردۆغان لە نێو کابینەکەیدا (17) پیاوی کردۆتە وەزیر تەنیا یەک ئافرەتی کردۆتە وەزیری خێزان و پێی دەڵێت تۆ لە پەروەردە و تەندروستی و ئابووری تێناگەی تەنیا لە خێزان تێدەگەی."

ئەمرۆ پێنجشەممە (18/نیسان/2024) ماڵپەری (T24) بڵاویکردەوە، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتی جەهەپە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ گەنجان رایگەیاند، "کێشەی گەورەی وڵاتێک ئەوەیە کە گەنجەکانی ئەو وڵاتە بیر لە وڵاتێکی تر بکەنەوە بۆئەوەی خەونەکانیان بهێننەدی." 

لەلایەکی تر سەرۆکی جەهەپە ڕەخنە لە کابینەی حکوومەتی ئەردۆغان دەگرێت و دەڵێت، "ئەندامانی دەستەی حکوومەت وەک کابینەی سێبەر کاردەکەن کە پێکهاتووە لە (17) وەزیرو یەک جێگری سەرۆک کە دەبێت نیوەی پیاو و نیوەی ئافرەت بێت.

سەرۆکى جەهەپە جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، بەڵام ئەردۆغان (17)یانی کردۆتە پیا و تەنیا یەک ئافرەتی کردۆتە وەزیر بەویش دەڵێت تۆ لە ئابووری و پەروەردە تێناگەیت تەنیا لە خێزان تێدەگەی. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین