پارتە سیاسییەکانى تورکیا هاوخەمی خۆیان بۆ کۆچییدوایى سرى سوڕەیا ئۆندەر راگەیاند شیکاری

نوچە نێت

ئامادەکردنى: دنیا ئەحمەد

سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی لەدوای (18) رۆژ مانەوەی لە نەخۆشجانە دوێنێ بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، هەریەک لە پارتە سیاسیەکانی تورکیا لە چەند پایامێکدا هاوخەمی خۆیان دەربڕی.

ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئەستەنبۆڵ و ئەندامی شاندی ئیمڕاڵی ئێوارەی دوێنێ لەدوای (18) رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لەدوای چەند نەشتەرگەرییەک کۆچی دواییکرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "نیگەرانی قووڵم بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر هەیە، هیواخوازم خوا لە بەرێزیان خۆشبێت و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خێزانە خەمگینەکەی و خۆشەویستانی و دەم پارتی و پەرلەمانی تورکیا دەکەم، دواین جار پێشوازیم لە جەنابیان کرد و بەشێوازێکی بەرهەمدار ئاڵوگۆری بیروڕامان لەبارەی کۆبوونەوەکان سەبارەت بە پرۆسەی ئیمڕاڵی کرد، لە دڵەوە باوەڕم بەوە هەیە بە ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر دەگەین، کە بەرێز ئۆندەر ماوەیەکی زۆرە هەوڵ و ڕەنجی بۆ دەدا."

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی نەتەوەیى تورک "مەهەپە" و دەستپێشخەری پرۆسەی ئیمڕاڵی بۆ کۆچیدوایی سری سورەییا ئۆندەر دەڵێت، "بەداخەوەم بۆ گیانلەدەستدانى سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئەستەنبۆڵ، ئەو کەسایەتییەک بوو بەژیانێکی سادە و عەقلێکی سادە کە سیاسەت و هونەری لەخۆیدا کۆکردبووەوە و خۆشەویستی خەڵک بوو، هەرچەندە بیروڕای جیاوازمان هەبوو بەڵام هەمان سەرنجمان بۆ داهاتووی ئاشتی وڵات هەمان شت بوو، پێموایە تورکیایەکی بێ تیرۆر دەبێتە گەرورەترین دیاری بۆ ڕێبەری کۆچکردوو و دەبێتە خزمەتێکی گەورەش بۆ یەکێتی نەتەوەیی و برایەتیمان. لە خوا دەپارێمەوە بە بەهەشتی شاد بکات و پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کۆمەڵگەی پارتی دیموکرات" دەم پارتی"ـی و ئایزانی و دەنگدەرانی دەکەم."

ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگیری میتی تورکیا لە پەیامەکەیدا بۆ کۆچی دوایی ئۆندەر دەڵێت، "مرۆڤێکی بەخشندە و پیاوێکی دانا و کەسێکی گفتوگۆ دۆستمان لەدەستدا، کە هەرگیز لە دڵی ئەو باوەر و چاکە و شتی جوان لەدەست نەدرابوو، هەرگیز لە هەموو ژیانی دەستبەرداری ئاشتی و برایەتی بۆ تورکیایەکی بێ تیرۆر نەبووە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەکەی دەکەم."

یڵماز تونج، وەزیری دادی تورکیا لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە، "سری سورەییا ئۆندەر هەمیشە بەهۆی کەسایەتیە دڵسۆزیەکەی و لایەنی مرۆیی و هەڵوێستی سازشکارانەی ڕەنگدانەوەی لەسەر زۆر کەس پیشاندا بوو، یادی پرسەکان دەکرێتەوە لە هەموو هەوڵەکانی بۆ بەشداریکردن لە تورکیایەکی بێ تیرۆر. رەحی شاد بێت و جێگەی بەهەشت بێت."

هاکان فیدان، وەیری دەرەوەی تورکیا لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "هیوای رەحمەتی خودا بۆ سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری دەم پارتی لە ئەستەنبۆڵ دەخوازم، بە ناسنامەی خۆی و هۆنەرو سیاسەتمەدار شوێنی خۆی لە دڵی هەموو لایەک چەسپاندبوو، هەوڵەکانی بۆ ئاشتی و کۆمەڵایەتی هەمیشە لەلامان یادی دەکرێت و پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەکەی و سەرجەم خۆشەویستانی دەکەم."

تونجەر بەکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پەیامێکیدا هاوخەمخۆی دەربڕی و دەڵێت، "سری سورەییا ئۆندەری خۆشەویستمان لەدەستدا، سەرەرای ئاستەنگەکان بەڵام هەرگیز کۆلی نەدەدا لە دەربرینی ڕاستیەکان بە لەدەستدانی ئۆندەر وڵات بەهایەکی گەورەی لەدەستدا، تا کۆتایی ئەو دڵەی کە هەموو کات بۆ برایەتی گەلان لێیدەدا بەداخەوە بێدەنگ بوو. ئێمە دڵنیان خەونەکانی ئۆندەر هی ئێمەیە و ڕێگای ئەو هەمان ڕێگای ئێمە و تکایە لێم خۆشبە سری و هیوای بەختێکی باشت بۆ دەخوازم و بەڵێنیش بە هەموو لایەک دەدەم کە ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە دێت."

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە بۆ کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر پەیامێکى بڵاوکردەوە تێیدا دەڵێت، "ئەمڕۆ ڕۆژێکی بە ئازارە، ئەمڕۆ زۆر کەسێکی زۆر گرینگمان لەدەستدا کە هەموومان زۆر پێویستمان پێی بوو، سەرەخۆشی لە خانەوادەی و دەم پارتی دەکەم."

مەحمود ئاریکان، سەرۆکی پارتی سەعادەت لە پەیامێکیدا باس لەوە دەکات، سوڕەیا ئۆندەر بە کەسایەتی خۆی و عەقلانەی و باوەری بە ئاشتی شوێن پەنجەی خۆی لە سیاسەتی تورکیا لەم دواییەدا لە دڵی هەموومان جێهێشت." 

موساوات دێرڤیشئۆغڵو، سەرۆکی ئیی پارت پەیوەندی بە خانەوادەی ئۆندەر دەکات و دەڵێت، "خودای گەرورە رەحمی پێ بکات و ئۆندەر لە پەرلەمان هاوکارمان بوو، لە پێشوتریش بەدواداچوونمان بۆ تەندروستی کرد بوو، سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکەم."

هاوکات وەزیری تەندورستی تورکیا و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و گوتەبێژی ئەکپارتی و وەزیری ناوخۆی تورکیا و وەزیری پەروەردەی تورکیا و جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا چەند پەرلەمانتارێکی جەهەپە و پارتی کرێکارانی تورکیا و چەندین سەرۆکی شارەوانی و کەسایەتی ناوداری تورکیا هاوخەمی خۆیان دەربڕی و پەیامی سەرەخۆشییان بەهۆی کۆچی دوایی ئۆندەر دەربڕیووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین