توركيا هەوڵ دەدات جێدەستى لەسەر گەورەترين هێڵى گاز لە ئەوروپا هەبێت
نوچەنێت
وەرگێڕانى: ئيسماعيل تەها
توركيا هەوڵ دەدات پێداويستييەكانى گازى سرووشتى رۆمانيا و يەكێتى ئەوروپا دابين بكات، كۆمپانياى كاليۆن يەكەم كۆمپانيايە هێڵى گازى سرووشتى لە دەرياى ناوەڕاست لە توركياوە بۆ شارى باديسورى رۆمانى راكێشاوە، كە درێژيەكەى نزيكەى (308) كيلۆمەترە، چاوەڕوان دەكرێت لە ساڵى داهاتوو بونيادنانى ئەو هێڵە تەواو بێت.
رۆژنامەى سەباحى توركى بڵاوى كردەوە، پڕۆژەى هێڵەكانى گازى سرووشتى دەرياى رەش ــ باديسۆر لە بوارى وزە و ژێرخان دەستكەوتێكى گەورەيە، جەودەت يەڵماز، جێگرى سەرۆك كۆمارى توركيا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پڕۆژە كاريگەرى گەورەى لەسەر دابنيكردنى وزە بۆ رۆمانيا دەبێت.
جێگرى سەرۆك كۆمارى توركيا باس لەوە دەكات، كۆمپانياى كاليۆن لە بوارى بونيادنان و وزە خاوەنى ئەزموونێكى فراوانە، چەندين پڕۆژەى گەورەى لە هەموو جيهان لە بوارە جۆراوجۆرەكان بردۆتەوە، خاوەنى شارەزايى و لێهاتوويى تەكنيكى پێويستە بۆ جێبەجێكردنى ئەو پڕۆژە گەورانە، ئەوەش واى كردووە لەسەر دانستى نێودەوڵەتى دانپێدانى فراوانى هەبێت.
رۆژنامەكە جەخت لەسەر بايەخى ستراتيژى ئەو پڕۆژەيە بۆ يەكێتى ئەوروپا لە دابينكردنى گازى سرووشتى دەكاتەوە، يەڵماز پێى وايە ئەو پڕۆژە گەورەترين پڕۆژەى گواستنەوەى گازى سرووشتييە لە ئەوروپا، دەشڵێت، ئەو پڕۆژە پەيوەندييە سياسى و ئابوورييەكانى نێوان توركيا و رۆمانيا بەهێز دەكات.
يەلماز سەبارەت بە پەيوەندييە بازرگانييە گەورەكان و وەبەرهێنانى نێوان هەردوو دوڵات دەڵێت، بازرگانيمان لە رۆما گەيشتۆتە حەوت مليار دۆلار، پەيوەندى بازرگانى لە سێ مانگى رابردوو گەيشتە سێ مليار دۆلار، چاوەڕوان دەكرێت لە كۆتايى ئەمساڵ بگاتە (12) مليار دۆلار.
ماريان نياگۆ، جێگرى سەرۆك وەزيرانى رۆمانيا سەبارەت بە كاركردن لەسەر ئەو پڕۆژەيە جەختى لەسەر بەهێزى پەيوەندى بازرگانى وڵاتەكەى لەگەڵ توركيا كردەوە، گوتيشى، لە كۆتايى ئەمساڵ پەيوەندى بازرگانى نێوانمان دەگاتە (15) مليار دۆلار.
رۆژنامەكە باس لە چەند لايەنێكى تەكنيكى ئەو پڕۆژە دەكات، كە لە شارى توزلاى توركيا بۆ شارى باديسۆرى رۆمانيايە، درێژيەكەى (308) كيلۆمەترە، پانيەكەى (40 بۆ 48) پانيەكەى مەترێك و (21) سانتيمەتر دەبێت، تێچووەكەى نزيكەى نيو مليۆن يۆرۆ دەبێت، چاوەڕوان دەكرێت ساڵانە (12) مليار مەترچوارگۆشە گازى سرووشتى بۆ رۆمانيا بگوازێتەوە، ئەو پڕۆژە لە ساڵى (2015) لە چوارچێوەى سوودى پڕۆژە هاوبەشەكان بڕيارى لێدراوە.
موراد خان كاليۆنجى، سەرۆكى كۆمپانياكە باس لەوە دەكات، ئەو پڕۆژە دەرفەتى كار بۆ زياتر لە (1200) كەس لە رێگەى بەكارهێنانى توانى ئەندازيارى و بەڵێندەرانى تورك لە پڕۆژە جيهانييەكان دەرەخسنێت.
سەرۆكى ئەو كۆمپانيايە دەشڵێت، ئەو پڕۆژە پەيوەندى بازرگانى نێوان رۆمانيا و توركيا بەهێز دەكات، تواناى ئەندازيار و بەڵێندەرانى توركيا بۆ جيهان دەردەخات.
سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەبى 21
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment