بەهۆی حەماسەوە ناکۆکی دەکەوێتە نێوان سەرۆکی تورکیا و سەرۆکی یۆنان
نوچە نێت
وەرگێرانى: دنيا ئەحمەد
کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆک وەزیرانی یۆنان ئەمرۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانيدا سەرۆکی یۆنان گروپی حەماسی بە تیرۆرست ناوبرد، لەبەرامبەردا ئەردۆغان وەڵامی دایەوەو و گوتی، ئەمە قەبوڵ ناکەم ئەوان گروپێکی خۆراگرن زیاتر لە هەزار چەکداری ئەو گروپە لە نەخۆشخانەکانی تورکیا چارەسەر وەردەگرن.
ماڵپەری بى بى سى لە راپۆرتێدكا تيشكى خستۆتە سەر سەر سەردانى سەرۆکی یۆنان لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کۆبوونەوە، ئەردۆغان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە فەلەستین وەک ئەندام قەبوڵکەن هەروەها سەبارەت بە کۆبوونەوەکەیان گوتی پرسەکانی ناوچەیی و جینۆسایدی غەززەمان تاوتوێ کرد.
لەدوای قسەکانی ئەردۆغان میتسۆتاکیس ئاماژەی بەوە کرد، "سەبارەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ تورکیا هەندێک بۆچوونی جیاوازمان هەیە، ئێمە حەماس وەک رێکخراوێکی تیرۆرستی دەناسێنین کە بۆچوون و پێناسەیەکی جیاوازمان هەیە، بەڵام وەک دوو وڵاتی دراوسێ هاوڕاین بۆ وەستاندنی خوێنرێژی لە ناوچەکە و دەبێت خەڵکی مەدەنی بپارێزرێت هەروەها ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لە دژی ڕەفعەت هەرگیز قەبووڵ کراو نییە."
سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە ناوهێنانی حەماس وەک گروپێکی تیرۆرست گوتی، "لەنێوان ئێمە و ئێوەدا پرسێکی زۆر گرینگ هەیە کە لەسەری کۆک نین من هەرگیز حەماس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆرستی نابینم ئەوان وەک ڕێکخراوێکی خۆراگرین لەساڵی (1947)ەوە خاکیان داگیرکراوە، ئەوان پارێزگاری خاکی خۆیان دەکەن خەبات دەکەن بەرامبەر لەدەستدانی مڕۆیی و درندەیی ئیسرائیل زیاتر لە هەزار ئەندامی حەماس لە نەخۆشخانەکانی تورکیا چارەسەر وەردەگرن."
لە لێدوانەکانی هەردوو سەرکردە هەرچەندە لەسەر بابەتی حەماس ناکۆک بوون بەڵام لەسەر چەند پرسێک رێککەوتون و باسی پرسەکانی قوبرس و مزگەوتی کارییە و ئابووری و ئەندام بوونی تورکیا بە یەکێتی ئەوروپا ومافی کەمینەکان و بانەتەکانی کارەسات و فریاگوزاری و گەشتیاری و پرسی کۆچبەرانیان کرد.
هەروەها سەرۆکی تورکیا جەختی لەمەش کردەوە و رایگەیاند، "پێموایە کارکردن بەیەکەوە سوودی بۆ هەردوو وڵات دەبێت، دەمانەوێت بەهای بازرگانی هەردوو وڵات بەرزکەینەوە بۆ (10) ملیار دۆلار کە ساڵی رابردوو شەش ملیار دۆلار بوو، تێگەیشتنمان لەگەڵ یۆنان بەهێزتر دەکەین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆرستەکانی وەک پەکەکە و فیتۆ و داعش، دەبێت چارەسەرەکی هەمیشەیی بۆ کێشەی قوبرس بدۆزینەوە بە رێگەی دادپەروەرانە، ئێمە لە ساڵی (٢٠٢٠) مزگەوتی کارییەمان بەرووی هەموو کەسێکدا کردەوە بۆ عیبادەت و سەردانیکەران."
لەلایەکی تر سەرۆکی یۆنانیش رایگەیاند، "بڕیارمانداوە بەردەوام بین لە پێشهاتە ئەرێنییەکان کە دوای کۆبوونەوەکانمان لە ئەسینا کە تێیدا یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنمان واژۆکرد ئەمەش سودێکی زۆری هەبووە لە ڕووی ئابووری و زیادکردنی قەبارەی بازرگانی، پشتیوانییەکانمان بۆ پەیوەستبوونی تورکیا بە یەکێتی ئەوروپا بەردەوامە، هەروەها دەمانەوێت پرسەکانی پاراستنی مەدەنی زیاتر پەرەیی پێبدەین، تورکیا بە ئیرادەیەکی ئەرێنی ئامادەیە چارەسەرێک بدۆزرێتەوە بۆ رێگتیی لەسەر پرسی کۆچی نارێک کە چەندین کەس بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن دەمانەوێت تورکیا سوود لە پارەی ئەوروپی ببینێت لەژێر چاودێری بڕیارەکانی ئەوروپا."
سەرچاوە: ماڵپەڕى بى بى سى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment