ئەمەریکا هاوکاری تایوان دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەمان هاوکاری تایوان دەکات و چەک و ئامێری پێشکەوتووی پێدەدات.

ڕۆژی دووشەممە (27/ئایار/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، مایکڵ مەککۆڵ، سەرۆکی لێژنەی کاروباری دەرەوە لە ئەنجومەنی نوینەرانی ئەمەریکا گوتی، "ئەمەریکا هاوکاری تایوان دەکات و چەک، ئامێر و تەکنەلۆجیای پێشکەوتووی پێدەدات".

بەرپرسە ئەمەریکییەکە ڕاشیگەیاند، چەکی وڵاتەکەمان گەیشتوون بە تایوان و بە دڵنیاییەوە لە ئۆکراینا زیاتر چەک و هاوکاری پێشکەش بە تایوان دەکەین، ناکۆکییەکانی تایوان و چین لە دەریایە بە پێچەوانەی ئۆکراینا و ڕووسیا کە لەسەر وشکانی و لە ئاسمانەوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و هێرش لە دژی یەکتر ئەنجام دەدەن.

لە بەرانبەردا بەرپرسانی چین ئاماژەوە بەوە دەکەن، ئامانجمان هەوڵی ئاشتیانەیە بۆ پرسەکە، هەموو هەوڵێکی تایوان بۆ سەربەخۆیی ڕەتدەکەینەوە و کاردانەوەی جیاوازمان بۆ هەر کردارێک دەبێت.

ناکۆکییەکانی تایوان و چین زیاتر لە (70) ساڵە بەردەوامی هەیە، ئەگەرچی تایوان و ئەمەریکا هاوپەیمانییەتییان هەیە، بەڵام چین بەردەوام هۆشداری داوە لە پاڵپشتی ئەو وڵاتە بۆ تایوان و باسی لە کاردانەوەی وڵاتەکەی کردووە لە ئەگەری هەر هاوکاری کردنێکی تایواندا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین