کۆمپانیای Netflix %75 بەشداربووانی لەدەستدا، بەڵام داهاتەکەی بەرێژەی 103% زیایدکردووە. ئابووری جیهان
کۆمپانیای Netflix، ئامارەکانی کۆمپانیاکەی لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2021 بڵاوکردەوە، ڕێژەی بەرزبوونەوەی داهاتەکەی لە ماوەی ساڵێکدا خستەڕوو.

نوچەنێت

پلاتفۆرمی فیلم  و ناوەندی بەناوبانگی دیکۆمێنتاری ئەمریکی Netflix، دواین کارەکانی لە ماوەی ساڵێکدا بڵاوکردەوە، دوای ڕاگەیاندنی ئامارەکان، کۆمپانیایی Netflix، ڕێژەی11% پشکەکانی لە بازاڕەکاندا بە ڕێژەی 11% دابەزی، دوای ئەوەی ژمارەی بەشداربووانی بە ڕێژەی 74.4% دابەزی. 

لە ساڵی 2020ـدا، ژمارەی بەشداربووان لە پلاتفۆرمی Netflix، زیاتر لە  لە 15.77 میلیۆن کەس زیادیکردووە، بەڵام لە چارەگی یەکەمی 2021 ئەو ژمارەیە، بۆ  3.98 میلیۆن کەس بووە. بەمەش کۆی گشتی ژمارەی بەشداربووان، بە 207.64 میلیۆن کەس دەهێڵیتەوە، هەروەها ئەم دابەزینە بووە هۆی دابەزینی بەهای کۆمپانیای Netflix، بۆ 243.45 میلیار دۆلار. 

سەبارەت بە داهاتی سافی کۆمپانیاکە، Netflix ڕایگەیاند، کە ڕێژەی داهاتی پوختەکراوەی بە، 103% زیادیکردووە، ئەمەش دوای بەرزبوونەوەی ئاستی داهاتی Netflix دێت،  بە 7.163 میلیار دۆلار بە تەنیا لە چارەگی یەکەمی 2021ـدا.

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و، داخستنی شوێنە گشتییەکان، فاکتەری سەرەکین لە بەردەم شارەزایانی ئەو بوارە.  پێشبینیی دەکەن، داهاتی پشکەکانی کۆمپانیای Netflix، بۆ زیاتر لە 17 میلیار دۆلار تا کۆتاییەکانی 2021 بەرزبێتەوە، بە تایبەت دوای دروستبوونی کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان ڕکابەرییە سەرەکییەکانیدا. 

هەریەکە لە کۆمپانیاکانی Walt Disney و Vivendi بە دوو ڕکابەری سەرەکی Netflix دادەنرێن و، خاوەن پلەی یەکەم و دووەمی کۆمپانیا ڕاگەیندنەکانی جیهانن و، داهاتەکانیان بە 200 میلیار دۆلار و، 42 میلیار دۆلار بەدوای یەکدا دەخەمڵێنرێت و، Netflix خاوەن پلەی سێیەمی جیهانە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین