2021 و، داهـاتـووی کـەرتـی فـڕۆکـەوانـی ئابووری جیهان
ناوەندی ئاسمانی نێودەوڵەتی archyde، پێشبینییەکانی، بۆ کەرتی فڕۆکەوانی لە ساڵی 2021ـدا خستەڕوو، وێڕای ئاسایی بوونەوەی ژیان لە دوای بەرهەمهێنانی پێکووتەوی کۆرۆنا، ساڵەکە بە ساڵێکی دژوار پێناس دەکات، دوای زەرەرمەندبوونی کەرتی فڕۆکەوانی بە زیاتر لە 126 میلیار دۆلار.

نوچەنێت

ناوەندی ئاسمانی نێودەوڵەتی archyde، نوێترین زانییاریەکانی کەرتی فڕۆکەوانی جیهانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، وێڕای ئاسایی بوونەوەی ژیان لە پەتای کۆرۆنا، پێشبینیی دەکرێت زیانەکانی کەرتی فڕۆکەوانی لەم ساڵەدا، زیاتر لە 47.7 میلیار دۆلاری ئەمریکی بن. 

ڕاگەیاندنی ئەم زیانانەی کەرتی فڕۆکەوانی لە کاتێکدایە، کە بە هۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، زیانەکانی کەرتی فڕۆکەوانی لە 2020ـدا زیاتر بوون، لە 126.5 میلیار دۆلار، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020.

پێشبینییەکان بۆ ساڵی 2021، بە 38 میلیار دۆلار خەمڵێنران، بەڵام ئەو زانیارییانەی ناوەندی فڕۆكەوانی شرۆڤەکارانی تووشی شۆک کرد. 

ناوەندی ئاسمانی نێودەوڵەتی، لە 290 کۆمپانیای فڕۆکەوانی جیهانی پێکدێت و نوێنەرایەتی ڕێژەی 82% کۆی گەشتە ئاسمانییەکانی دونیا دەکات. 

بەگوێرەی ئامارەکانی ئەو ناوەندە جیهانییە، بووژانەوەی کەرتی فڕۆکەوانی لە گەشتە ناوەخۆییەکان دەبێت نەک گەشتیە دەرەکییەکان، هەروەها پێشبینیی دەکرێت ئاستی گەشتە ناوخۆییەکان، بۆ 2.4 میلیار بەرزبێتەوە، دوای ئەوەی قەبارەی داهاتی گەشتە ناوخۆییەکان لە ساڵی 2019 لە 4.9 میلیار دۆلار، بۆ کەمتر لە 1.9 میلیار دۆلار دابەزی. 

سەبارەت بە هێڵە ئاسمانییە مەزنەکان فڕۆکەخانەکانی یەکێتیی ئەورووپا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، بووە هۆی دابەزینی ڕێژەی گەشتیارانی بە زیاتر لە 80.2%، هەروەها شارەزایانی ئەو بوارە پێشبینیی دەکەن تا ساڵی 2024، کەرتی فڕۆکەوانی ئەورووپا کيشەیەکی خێرا بەخۆیەوە نەبینێت. 

کۆمپانیا مەزنەکانی بواری فڕۆکەوانی ئەمریکا، بەدەر نین لەو زیانە بێ شومارە، لە ساڵی ڕابردوو زیانەکانی ئەو کەرەتە بە 35 میلیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، بەڵام پێشبینیی دەکرێت دوای وەرگرتنی پێکووتەی دژی کۆرۆنا، کەرتی فڕۆکەوانی ئەمریکا ببوژێتەوە، دوای ئەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا بڕیاری تەرخانکردنی بڕی 50 میلیار دۆلار بۆ پالپشتی کەرتی فڕۆکەوانی دەرکرد. 

بەڵام کەرتی فڕکەوانی وڵاتی چین، بەراورد بە ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپا، کەمترین زیانی بەرکەوتووە، 6 میلیار دۆلار بووە، پێشبینیی دەکرێت لە ساڵی 2021ـدا، بووژانەوەی ئەو کەرەتە ڕێژەی 20.4% تۆمار بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین