قـەرزەکـانی نـاوچـەی یـۆرۆ هـەڵـکشـان ئابووری جیهان
ناوەندی ئاماری یەکێتیی ئەورووپا Eurostat، زیادبوونی قەبارەی قەرزەکانی ناوچەی یۆرۆی لە 1.1 تریلیۆن یۆرۆ، بۆ زیاتر لە 11.1 تریلیۆن یۆرۆ ڕاگەیاند.

نوچەنێت

ناوەندی ئاماری یەکێتیی ئەورووپا Eurostat قەبارەی قەرزەکانی ناوچەی یۆرۆی ئەورووپا، لە ماوەی ساڵێکی پەتای کۆرۆنا بڵاوکردەوە، ڕایگەیاند؛ وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا لە پێناو پاراستنی ئابووری وڵاتەکانیان، لە لێکەوتەکانی کۆرۆنا، پەنایان بردۆتە بەر قەرز، ئەمەش قەبارەی قەرزەکانی بە ئاستێکی بەرچاو بەرزکردووەتەوە. 

Eurostat ڕایگەیاند؛ قەبارەی قەرزەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا، لە 1.1 تریلیۆن یۆرۆ، بۆ زیاتر لە 11.1 تریلیۆن یۆرۆ بەرزبووەتەوە، ئەم بەرزبوونەیەوە، ڕێژەی قەرزەکان دەکاتە %98 کۆی داهاتی هەر تاکێکی

ئەورووپی. 

وڵاتی یۆنان، یەکێکە لەو وڵاتە ئەورووپییانەی کە قەبارەی قەرەزەکانی بە هۆی پەتای کۆرۆناوە زیاتر بوون، ڕێژەی قەرزەکانی ئەو وڵاتە بۆ زیاتر لە 205%ی، داهاتی تاکی وڵاتەکەی بەرزبووەتەوە، بۆ ئەوەی بگات بە 341 میلیار  یۆرۆ، کە بەرزترین ئاستی قەرزە لە مێژووی ئابووری یەکێتیی ئەورووپادا. 

سەبارەت بە وڵاتی ئیتاڵیا، دووەم وڵاتی یەکێتیی ئەورووپایە کە ئاستی قەرزەکانی، بۆ زیاتر لە 257 میلیاربەرزبێتەوە، ئەمەش بە واتای بەرزبوونەوەی قەرزی وڵاتەکە، بۆ 155.8% داهاتی ناوخۆی تاکی ئەو وڵاتە دێت. 

ئەڵمانیا و فەرەنسا، دوو وڵاتی زلهێزی ئەورووپان کە قەبارەی قەرزەکانیان ڕێژەی 115.5% کۆی داهاتی تاکی وڵاتەکانیان پێک دەهێنن. 

یەکێتیی ئەورووپا، لە هەوڵی کەمکردنەوەی ڕێژەی قەرزەکانی ناوچەی یۆرۆیە، بۆ ئەوەی ئاستی قەرزەکان نەگات بە 68% کۆی داهاتی گشتی، بەڵام زیادبوونی ژمارەی تووشبوان ڕێگرە لەبەردەم ئەم پلانەی حوکوومەتەکانی ناوچەکە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین