وشە نهێنییەکەی جۆو بایدن، گازی سروشتییە ئابووری جیهان
لە ڕۆژی جیهانی زەویدا، جۆو بایدن سەرکردایەتی لوتکەی پاراستنی ژینگەی کرد و، پلانی ئەمریکای بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن لە 10 ساڵی داهاتوودا ڕاگەیاند.

نوچەنێت

دوای دەستبەکاربوونی جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا، حوکوومەتەکەی گەڕایەوە نێو ڕێککەوتنامەی پاریس، بۆ پاراستنی ژینگە، ئەمەش فاکتەرێکی سەرەکی بووە لە هەوڵ و پلانەکانی ئەمریکا، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی کاربۆن، بەڵام ڕاگەیاندنی پلانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ئەو ڕێژەیە، بە بڕی 50% تا ساڵی 2030، بووە هۆی دروستکردنی شۆکێکی ئابووری لە بازاڕی ئاسایشی وزەی ئەمریکا و جیهاندا و ئامانجی سەرۆکی ئەمریکایان بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی پێناسکرد.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریکا (US Environmental Protection Agency) ، ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازە زیانبەخشەکان، بۆ ژینگە لە ساڵی 2005 تا 2019، لە (11.6% بۆ 1.7%) دابەزیووە، ئەمەش بە واتای سەرکەوتنی پلانەکانی ئەمریکا دێت، لە کەمکردنەوەی مادە زینابەخشەکانی ژینگەی جیهان، لە لایەن خاوەن گەورەترین ئابووری جیهان. 

هەورەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ئاستی بەرهەمهێنانی گازە زیانبەخشەکان لە بەرهەمهێنانی کارەبا، لە 2005 تا 2019 بە ڕێژەی 33% دابەزیووە، ئەمە جگە لەوەی دوای بەرهەمهێنای ڕێژەیەکی زۆری گازی سروشتی لە ئەمریکا، ڕێژەی بەرهەمهێنانی گازی میسان لە هەمان ماوەی دیاریکراودا بە بڕی 4% دابەزیووە. 

سەبارەت بە سێکتەری بەرهەمهێنانی نەوت و گاز، لە ساڵی 2005 بۆ 2019، ڕێژەی کاربۆن لە کێڵگەی نەوت و گازەکانی ئەمریکا زیاتر بووە، بە جۆرێک لە ساڵی 2005 ئاستی ڕێژەی کاربۆنی 8% بووە، بەڵام ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2019 بۆ زیاتر لە 9.4% بەزربووەتەوە. 

بەرهەمهێنانی گازی سروشتی 

بەکاربردنی گازی سروشتی، وەک سەرچاوەی وزە، لە بڕی بەکاربردنی گۆگرد، ئاستی بەرهەمهێنانی ڕێژەی کاربۆن بە 50% کەمدەکاتەوە، ئەمەش هۆکاری سەرەکی وڵاتانی جیهانە، لە گۆڕینی بەکاربردنی گۆگرد بۆ گازی سروشتی. 

بە گوێرەی دواین ڕاپۆرتی ناوەندی وزەی ئەمریکی، بەکاربردنی گازی سروشتی لە بەرهەمهێنانی کارەبا ڕێژەی 60%، بەرهەمهێنانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن کەمدەکاتەوە، ئەمەش بە واتای کاریگەری ڕۆڵی گازی سروستی دێت، لە کەمکردنەوەی گازە زیانبەخشەکان، بە تایبەت دوای زیادبوونی خواستی  هاوڵاتیانی ئەمریکا، بۆ وزەی کارەبا بە ڕێژەی110%، لە نێوان ساڵانی 2007 بۆ 2019. 

ئەمە لە کاتێکدایە، بە گوێرەی دواین ئامارەکانی ساڵی 2020، گازی سروشتی ڕێژەی 40%ی، بەرهەمهێنانی کارەبای ئەمریکا پێکدەهێنێت، بەڵام ئەو گازە میسانەی لە کاتی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بەرهەمدێت، زیان بە ژینگە دەگەیەنێت، بۆ ئەو مەبەستە ئەمریکا پێویستی بە تەکنەلۆژیایی نوێ هەیە لە ڕێگاکانی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین