وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، پلانێکی نوێی ئابووری ئەمریکا ئاشکرا دەکات ئابووری جیهان
وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، جانيت يلين، میکانیزمە نوێیەکانی حوکوومەتی ئەمریکا، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا ڕاگەیاند؛ هۆشداری لاوازی گەشەی ئابووری ئەمریکای خستەڕوو، لە هەر ئەگەرێکی کەمترەخەمیکردن لە هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە.

نوچەنێت

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا، جانيت يلين، لە وتارێکی تایبەتی بۆ ناوەندی دارایی نێودەوڵەتی Institute of International Finance گوتی: "کارکردن بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن لە ژینگەی ئەمریکا،  کاری جدی و بوێرانەی دەوێت، لە پێناو پاراستنی سیستەمی ئابووری ئەمریکا، بە تایبەت لە ڕێکارەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و گواستنەوەی خەڵک و کاڵاکان." 

بڕیار وایە ئەمڕۆ جۆو بایدن، سەرکردایەتی چلەمین لوتکەی پاراستنی ژینگە بکات و، پلانی ئەمریکا بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن بە ڕێژەی 50%، لە 2030ـدا بە بەراورد بە ساڵی 2005 ڕابگەیەنێت. 

لەو بارەیەوە جانيت يلين ڕایگەیاند؛ هەوڵدەدەین بە هەموو شێوەیەک هاوکاری وەبەرهێنەرەکانمان بین، لە پاڵپشتیکردنیان، بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆن و، دروستکردنی کێبڕکێی بەرهەمهێنانی وزەی پاک و دوورکەوتنەوە، لە ڕێگاکانی پیسبوونی ژینگە. 

ئەم لێدوانانەی وەزیری خەزێنەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، دوای کشانەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترامپ، لە ڕێککەوتنامەی پاریس، ئەمریکا لە هەوڵی بەردەوامدایە، بۆ دووبارە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لە پێناو پابەند بوون بە بنەماکانی پاراستنی ژینگە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین