ئیسرائیل خۆى یۆ بەرەنگاربوونەوەى تورکیا ئامادە دەکات وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها

کەوتنى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد لە سووریا، نزیکە گۆڕانکارى لە نەخشەى تەرازووى هێزەکانى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لەسایەى بوونى تورکیا وەک هێزێکى گەورەى ناوچەیى، کە ئەگەر هەیە لەگەڵ ئیسرائیل تووشى روبەڕووبوونەوەى راستەوخۆ بێت.

لە (2011) تورکیا لە پشت پەردەوە کاری لەسەر شۆڕشى سوویا کردووە و ئێستاش لە کارکردن بەردەوامە، ئەوە سەرەتاى وەبەرهێنانى تورکیا لە توانا ئابوورى و سەربازییەکان، بۆ ئەوەى لەو هەرێمە کوردییە بدات و رێگرى درووستبوونى هەرێمێکى کوردى بگرێت لەسەر سنوورەکان، بەڵام تورکیا ئێستا هەنگاوى داگیرکارى لەو ناوچەیە دەهاوێت بۆ ئەوەش لە سووریا گەڕانەوە تاوەكو لە قۆناغى یەکەم، کە ببێتە جۆرێک لە ئیمپراتۆرى عوسمانى.

د. هاى ئیتهان کۆهن یەنروجیک، پسپۆڕ لە کاروبارى تورکیا لە ناوەندى مۆشیە دایان لە زانکۆى تەلئەبیب دەڵێت، لەدواى سەرکەوتن بەهەنگاوێکى خێرا لە دوورخستنەوەى رووسیا و ئێران لەسووریا هەوڵ دەدات بۆ ئەوەى ئەو بۆشایەى درووست بووە پڕى بکاتەوە.

لەو چەند رۆژەى رابردوو دەسەڵاتدارانى چەند راگەیێندراوێکیان بڵاوکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان نیەتى ئەنقەرەى بەرانبەر هەرێمى کوردى لە سووریا راگەیاند، لێدوانەکانى ئەردۆغان تەنیا پەیوست نەبوو بە هەرێمى کوردى، بەڵکوو پەیوەست بوو بە پارێزگاکانى دیکەى باشوورى سووریاش.

یەکێکى دیکە لەو شتانەى تورکیا رایگەیاندووە، خواستى نوێکردنەوەى هێڵى شەمەندەفەرى ئیستەنبۆڵ ـ دیمەشقە و رێگەیەکى خێرا لەنێوان سووریا و تورکیا فڕۆکەخانە و بەندەرى تورکى لە سووریا درووست دەکات.

ئەو هەوڵانەى تورکیا تورکیا لە پاڵ خستنە پاڵى بەشەکانى دیکەیە کە ناوچە ئابوورییە ئاوەکان لە قوبرس دادەماڵێ و رێگرى لە بەستانەوەى راکێشانى هێڵى گازى ئیسرائیل ــ قوبرس ــ یۆنان دەکات.

د.هاى ئیتهان دەڵێت، ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆى درووستبوونى دوو هاوپەیمانى سەرەکى لەو ناوچەیە: هاوپەیمانى ئیسرائیل، کە قوبرس و یۆنان لە پاڵ ئوردن دەگەرێتەوە، یەکێتى ئیمارات و هاوپەیمانى سعوودیە، لە بەرانبەردا هاوپەیمتنى تورکیا لەگەڵ سووریا و لیبیا و لوبنان هەیە. ئەو قسانە بووە هۆى ئەوەى دەزگاى ئاسایشى ئیسرائیلى زۆر چڕى چاودێرى هەنگاوەکانى تورکیا بکات.

هیچ کەسێک چاوەڕوانى ئەوەى نەدەکرد هەنگاوەکان لە سووریا بەو خێراییە رووبدات، جۆلانى بیرى لەوە نەدەکردەوە رووداوەکان بەو خێراییە بچنە پێش، ئەو خواستى کۆنترۆڵکردنى حەلەبى هەبوو، نەک هەموو سوویا، ناوەندەکان لە سوپاى ئیسرائیلى دەڵێن، قسەکردنەکان سەبارەت بە هەنگاوەکانى داگیرکارییە، تا ئەو چرکەساتەش ئەوە جێگەى بایەخى ئێمەیە.

دانیشتوانى تورکیا ژمارەیان (84) کەسە، لە ریزى (17)هەمین وڵاتە، لەگەڵ ئەوەشدا هێزێکى سەرکەوتوووە بە شێوەیەکى تایبەتن، هێزێکى دەریایى گەورەى هەیە، چەکى ئاسمانى لە رووى ژمارەوە وەک ئێمەیە، ئەگەر رووى جۆریشەوە وەک ئێمە نەبێت، هێزێکى وشکانى گرنگ و بەهێزى هەیە.

لە سوپاى ئیسرائیل تاوەکوو ئێستا پەیوەندییەکى بەهێز هەیە و گفتوگۆ لەنێوان هەردوو وڵات بەڕێوە دەچێت، لەوانەش لەسەر ئاستى ئەمنى.

لە سوپاى ئیسرائیل چاوەڕوانى گەیشتنى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا دەکرێت، کە لە (20/1/2025) لە کۆشکى سپى دەست بەکاردەبێت، ترەمپ نادیارى گەورەیە، دەزگاى ئەمنى دوو سیناریۆى سەرەکى بۆ ئەو بابەتە ئامادە دەکەن.

سیناریۆی یەکەم: ترەمپ هەوڵ دەدات بۆ کارکردنى بەهێز بەرانبەر ئێران، بۆ رێکخستنەوەى ئەو ناوچەیە و درووستکردنى هاوپەیمانى لە رێککەوتنەکانى نێوان ئیسرائیل و وڵاتە سوننیە میانڕەوەکان لەسەرووى هەموویانەوە سعوودیە.

بەهەمان شێوە رووس و چین هەوڵى بڵاوبوونەوە دەدەن، بە چەند مانگێک دواى جەنگ واقیعێکى ناوچەیى و درووست دەبێت، بۆ دروستکردنى دۆخێکى ئارام لە سایەى بایەخدان بە کاروبارى ناوخۆیى و ئابوورى ئەمەریکا. 

سیناریۆى دووەم: ئەمەریکا چالاکییە سەربازییەکان لەو ناوچەیە پشتگوێ دەخات، رێگە بە تورکیا دەدات تورکیا لە سووریا بە ئازادانە کاربکات، ئەوەى بیەوێت بیکات، باجى دەستبەجێش کوردەکان دەیدەن، کە تورکەکان ئێستا سەرى ئەوانیان دەوێت.

لە ناوەندەکانى سوپا بانگەشەى ئەوە دەکرێت کە دۆخێکى نوێ لە سووریا درووست بووە، سوپا بایەخ بە وەستاندنى جەنگ لە لوبنان دەدات لە کاتێکدا جەنگ بەردەوامە، بەڵام ناوەندى سەرەکى بووە هۆى پاڵپشتى سووپا و دەزگاى ئاسایشى بۆ راگرتنى جەنگ، چونکە پێیانوایە ئەگەر ئێمە لە یەک گۆڕەپانى جەنگ کاربکەین ئەوا تواناکان بەهێزتر دەبێت و شەرعیەتى نوێدەوڵەتیش وەردەگرین.

لە قودس سوورن لەسەر جێبەجێکردنى هەنگاوێکى گرنگ لە لوبنان، دواى تێپەڕینى )60) رۆژ بەسەر راگرتنى ئاگربەست.

لەو چەند رۆژەى رابردوو ئیسرائیل ئاماژەى زیاترى لەسەر ئەو دیزاینە دا، کاتێک هێرشى ئاسمانى لە بیقاع کردە سەر کۆگا گەورەکانى چەکى حزبوڵڵا و هەندێک پێداویستى سەربازیى، کە لە ماوەى رابردوو لە سووریاوە گوازراوەتەوە بۆ لوبنان.

سوپاى ئیسرائیل هەست بەوە دەکەن، تاوەکوو سوپاى لوبنان پابەندى بەڵێنەکانیان نەبن، سوپاى ئیسرائیل پابەندى ئەو رێککەوتنە نابێت بۆ چۆڵکردنى ناوچەکان، جگە لەوەش لە ئەگەرى پێشێلکردن و پابەندنەبوونى سوپاى لوبنانى، سەرکردایەتى ئیسرائیل ناوچەى باکوور تواناى چالاکییان لە هەموو ناوچەکانى باکوورى لوبنان هەیە.

نووسینى: ئافێ ئەشکەنازى 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین