سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ بانگهێشتی دادگا دەکرێت تورکیە

نوچە نێت

ئەکرەم ئیمامئۆغڵو سەرۆکی شارەوانی تورکیا بەهۆی هەڕەشەکردن لە سەرۆکی داواکاری گشتی ئەستەمبۆڵ لە دوو لێکۆڵینەوەی جیادا کە لە دژی تۆمارکرا بوو بانگهێشتی دادگای چاغڵایان کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ شەممە (یەکی شوبات/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ لە دوو ڵێکۆلینەوەی جیادا کە لە دژی تۆمارکرا بوو دوێنێ بانگهێشتی دادگا کرا بۆ وەرگرتنی وتەکانی، بەهۆی هەڕەشەکردنی لە یاکین گورلەک سەرۆکی داواکاری گشتی ئەستەمبۆڵ.

سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ تۆمەتی "ئاشکراکردنی ناوی داواکاری گشتیی لە پرسی لێکۆڵینەوە لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی" و "هەڕەشەکردن لە دادوەری دەوڵەت" و "هاندانی خەڵک بۆ دژایەتیکردنی دامەزراوەی دادی تورکیا"ی خراوەتە پاڵ.

ئیمامئۆغڵو لەدوای بانگهێشکردنی بۆ دادگا ڕایگەیاند، "ئەم پرۆسەیە هەراسانکردنی دادوەرییە، لەماوەی چوارمانگی رابردوو لە بەرزترین ئاستدا ئەمایان جێبەجێ کردووە و وازناهێنن."

لە لێدوانەکەیدا سەرۆکی شارەوانی ئەستەمبۆڵ داوایکرد بە زووترین کات هەڵبژاردنی پێشوەختە بەرێوەبچێت و گوتی، "رێگای رزگاربوون لەم دەسەڵاتە سندوقی دەنگدانە دەنگدان، سندوقی دەنگدان دێت و ئەم دەسەڵاتەش دەرواو کۆتایی پێدێت."

پێش دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە لە ئیمامئۆغڵو خەڵکێکی زۆر لەبەردەم دادگا کۆبوونەوە بۆ پشتیوانیکردنی، هەروەها سەرۆکی شارەوانی ئەنقەرەش یەکێک بوو لەوانە هاتبوو بۆ  بەشداریکردنی پشتیوانی ئیمامئۆغڵو و ڕایگەیاند، "ئێمە هەرگیز دوو دڵنابین لە لێکۆڵینەوە و هیچ باوەرێکمان بەوەنییە کە کەسانێک بین نەتوانرێن لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ بکرێت." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین