لایەنگرانی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ و پۆلیس رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە
نوچە نێت
ئەمرۆ چوارشەممە (19/ ئادار/ 2025) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاوی كردەوە، لەدوای دەستگیركردنی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ لایەنگرانی لەبەردەم دادگا لەگەڵ پۆلیس رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، لە بەرانبەردا پۆلیس بۆ بڵاوەپێكردنیان گازی فرمێسك رۆژی بەڕوودا پڕژاندن، ئیمامئۆغلۆ بە دادگای راگەیاندووە، كارێكم نەكردووە هیچ كەسێكی تێدا بە ئامانج گیرابێت، ئەستەمە بەو جۆرە مامەڵە بكەم، بۆیە ئەو تۆمەتەی ئاراستەم كراوە، رەتی دەكەمەوە.
ناوەندەكانی دەرەوەی دەسەڵاتی پارتی فەرمانڕەوا، سەبارەت بەو هەنگاوانەی حكومەت دەڵێن، ئەو رێكارە یاسیانەی گیراوەتەبەر بەشێكە لە هەوڵەكانی دوورخستنەوەی ئیمامئۆغلۆ لە گۆڕەپانی سیاسی.
لەدوای دانیشتنی یەكەم كە دوو كاتژمێری خایاند، ئیمامئۆغلۆ لەبەردەم دادگا قسەی بۆ لایەنگرانی كرد و ئەو هەوڵەی بە پیلانگێری دژ بەخۆی و بە ئامانجگرتنی ناوبرد.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، ئێمە رووبەرووی كودەتا دەبینەوە، لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، "بڕیاردان لە جیاتی میلـلەت، بەکارهێنانی هێز بۆ جێگرتنەوەی ئیرادەی گەل یان بۆ رێگریکردنی کودەتایە، ئێستا هێزێک لە دەستی بە جووڵە كردووە بۆ ئەوەی میلـلەت نەتوانێت سەرۆك كۆماری داهاتووی خۆی دیاری بکات. لە بەرامبەر هەوڵی کودەتایەکداین لەدژی سەرۆککۆماری داهاتوومان.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دەڵێت، گەلەكەمان وڵاتی خۆی خۆش دەوێت، بەڵام ئەگەر دەوڵەت كەوتە بەرانبەری گەل، گەل هەرگیز رێگە بەمە نادات، لە كۆتایشدا هەمیشە سەركەوتن بۆ گەلە، ئێمە هەرگیز تەسلیم نابینم، خواستی گەل دێتەدی و توركیا سەردەكەوێت.
لەدوای دەستگیركردنی سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ، داود گول، والی ئیستەنبۆڵ راگەیێندراوێكی بڵاویكردوە، تێێدا هەموو گردبوونەوە و خۆپیشادانێكی قەدەغەكردووە تاوەكوو هەفتەی داهاتوو، لە راگەیێندراوی والی هاتوو ئامانج لەو بڕیارە پارێزگارییە لە ئاسایشی گشتی و رێگری لە روودانی هەر ئاڵۆزییەك كە كاریگەری لەسەر سەقامگیری شەرەكەمان هەبێت.
لە لەشێكی دیكەی قسەكانیشی ئاماژە بەوە دەكاتەوە، هێزە ئەمنییەكان هەموو رێكارێكی پێویست بۆ رێگری لە درووستبوونی گرژی و ئاڵۆزی سیاسی لە گۆڕەپانەكان دەگرنەبەر.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی توركیا هەڵیانكوتایە سەر ماڵی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی شارەوانی ئیستەنبۆڵ، دەستگیریان كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment