رەنگدانەوەى دەستگیرکردنى سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ لە راگەیاندنەکانى جیهان
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
دواى دەستگیرکردنى ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ دەنگدانەوەیەکى فراوانى لە رۆژنامەکانى جیهان بووە، رۆژنامە جیهانییەکان ئیمامئۆغلۆ بە بەهێزترین رکابەرى ئەردۆغان ناودەبەن.
گاردیایان
رۆژنامەى گاردیانى بەریتانى هەواڵێکى بە ناونیشانى "سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ چەند رۆژێک پێش ئەگەرى کاندیدبوونى دەستگیر کرا" رۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دەزگا راگەیاندنەکانى تورکیا باس لەوە دەکەن کە پۆلیسى تورکیا سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵى دەستگیرکردووە، کە رکابەرى سەرەکى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا دادەندرێت، ئەوەش وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەیە بە پاساوى گەندەڵى و پەیوەندى تیرۆرستى.
رۆیتەرز
ئاژانسى هەواڵى هەواڵى رۆیتەر بڵاوى کردەوە، تورکیا نەیارى ئەردۆغان دەستگیر دەکات، ئۆپۆزسیۆنیش بە کودەتا ناوى دەبات، ئاژانسەکە باس لەوەش دەکات دەسەڵاتدارانى تورکیا نەیارى سەرەکى رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیایان بە تۆمەتى گەندەڵى و هاوکارى گرووپێکى تیرۆرستى دەستگیرکردووە، ئۆپۆزسیۆن جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو هەنگاوە هەوڵى کودەتایە دژ بە سەرۆکى داهاتوومان.
رۆیتەرز باس لەوەش دەکات ئەو هەنگاوە دژە بە سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ وەک بەکارهێنانى یاسا دژ بە هەموو کەسایەتییەکانى ئۆپۆزسیۆن لە هەموو جیهان سەیر دەکرێت، وەک هەوڵێکی سیاسییە بۆ بێدەنگکردنى ئۆپۆزسیۆن.
فەرنسا 24
فەرنسا 24 هەواڵێکى بە ناونیشانى "پۆلیسى تورکیا سەرۆک شارەوانى ئیستەنبۆڵ کە گەورەترین رکابەرى ئەردۆغانە دەستگیر دەکات." دەستگیرکردنى ئیمامئۆغلۆ چەند رۆژێک پێش راگەیاندنى خۆکاندیدکردنیەتى بۆ پۆستى سەرۆکایەتى بۆ هەڵبژاردنى (2028) لە بەشێکى دیکەى قسەکانیشى دەڵێت، دەستگیرکردنى ئیمام ئۆغلۆ چەند رۆژێک بۆ کاندیکردنى، سەربارەت بەو کەسایەتییەش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بەهێزترین کاندیدى دژ بە ئەردۆغانە، بە پاڵنەرى سیاسى چەندین داواى یاسایى لەسەر تۆمارکراوە.
بلۆمبێرگ
ئاژانسى بلۆمبێرگ باس لەوە دەکات، سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ چەند کاتژمێرێک دواى لێسەندنەوەى بڕواناکەمەى لەلایەن دەسەڵاتدارانى تورکیا لە ماڵەکەى چەند دەستگیرکرا، ئەو هەنگاوەش رێگر دەبێت لەوەى لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى داهاتوو بەرەنگارى ئەردۆغان بێتەوە.
نیویۆرک تایمز
رۆژنامەى نیویۆرک تایمزى ئەمەریکى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەگەر هەیە ئیمامئۆغلۆ لە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى تورکیا لە (2028) کە ئەگەرى پێشخستنیشی هەیە ببێتە کاندید.
رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات کە ئیمامئۆغلۆ و کەسایەتییە ئۆپۆزسیۆنەکانى دیکە دەسەڵاتدارانى تورکیا بە هەوڵى رێگرى لە کاندیبوونى دژ بە ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکان لە میانەى دوورخستنەوەى لە سیاسەت تۆمەتبار دەکەن.
کاسیمیرینى
رۆژنامەى کاسیمیرینى یۆنانى باس لەبارەى هەواڵى دەستگیرکردنى ئیمامئۆغلۆ باس لەوە دەکات، بە بەهێزترین رکابەرى رەجەب تەیب ئەردۆغان دادەندرێت.
رۆژنامە یۆنانییەکە باس لەوەش دەکات، کە دەستگیرکردنى ئیمامئۆغلۆ پەیوەندى بە تۆمەتى گەندەڵى و هاوکارى گرووپێکى تیرۆرستییە، ئۆپۆزسیۆنیش ئەو هەنگاوە بە هەوڵى کودەتا دژ بە سەرۆکى داهاتوو ناودەبات.
ئەو رۆژنامە یۆنانییە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئیمامئۆغلۆ لە ناو حەزبەکەى وەک کەسایەتییەکى پارتى گەلى کۆمارى سەیر دەکرێت، ماوەیەکى درێژە بۆتە بەهێزترین رکابەرى ئەردۆغان، سەرجڕاکێشى ئیمامئۆغلۆ لە دەرەوەى بنکەى جەماوەرى کلاسیکى ئەو حزبە عەلمانییە گوازراوەتەوە بۆ گۆڕەپانى نیشتیمانى، ئەوەش واى کردووە ببێتە رکابەر و جەهەپەش وەک کاندیدى سەرۆکایەتى بۆ هەڵبژاردنى داهاتوو دیارى بکات.
سەبارەت بە تۆمەتەکانیش رۆژنامەى کاسیمیرینى یۆنانى دەڵێت، دەستگیرکردنى ئیمامئۆغلۆ بە تۆمەتى سەرکردایەتى رێکخراوێکى تاوانکار و وەرگرتنى بەرتیل و ساختەیى لە تەندەرەکان دەستگیرکراوە.
دێر شپیگل
رۆژنامەى دێر شپیگلى ئەڵمانى بڵاوى کردەوە، هەڵوەشاندنەوەى بڕوانامەى زانکۆیى ئیمام ئۆغلۆ یەکەمجار و پاشان دەستگیرکردنى رەنگدانەوەى لەسەر فراوانبووانى رێکارەکانى دەسەڵاتدارانى تورکیا بۆ دەستیگرکردنى ئیمامئۆغلۆ و دەیان کەس لە لایەنگرانى هەبوو.
بى بى سى
دەستەى بەخشى بەریتانی بڵاوى کردەوە، دەستیگرکردنى سەرۆکى شارەوانى ئیستەنبۆڵ چەند رۆژێک کاندید بۆ پۆستى سەرۆکایەتى کۆمارى تورکیا لە چوارچێوەى لێکۆڵینەوە لە گەندەڵى ئاماژەیە بۆ دەرکەوتنى ئیمامئۆغلۆ وەک بەهێزترین رکابەرى سیاسى ئەردۆغان.
سەرچاوە: ماڵپەڕى زەمانى تورکی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment