تورکیا گازى سروشتى رەوانەى ناخچیڤانى ئازەربایجان دەکات
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
ئەلوب ئەرسەلان بەرەقدار، وەزیرى وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانى تورکیا رایگەیاند، ئەم هەفتەیە گازى سرووشتى تورکى رەوانەى کۆمارى خۆسەرى ناخچیڤانى سەر بە کۆمارى ئازەربایجان دەکرێت.
وەزیرى وزەى تورکیا رایگەیاند، هەماهەنگى بوارى وزەى نێوان ئەنقەرە و مۆسکۆ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانى رابردوو، هەماهەنگیەکە لە بوارى گازى سرووشتى و نەوت دایە، ئەو هەمانگیە لەبوارى وزەى ئەتۆمیش زۆر گرنگە، جگە لەو بوارانەش وێستگەى ئەکۆیۆ بۆ وزەى ئەتۆمى گەورەترین وەبەرهێنانى بیانییە لە تورکیا.
بەیرەکدار جەختى باسى لەوە کرد، لەگەڵ ئەلیکسەندەر نۆڤاک، جێگرى سەرۆک وەزیرانى رووسیا و سێرگى تەسیڤلییڤ، وەزیرى وزە کۆبووینەوە، جگە لە هەماهەنگى ئێستا دەتوانین هەماهەنگى زیاتر لە بوارى بازرگانى بگەینینە خاڵى باشتر، چەندین پرسى نوێمان لەسەر خشتەى کارەکان هەیە.
بایکار باسى لەوەش کرد، تورکیا چوارەم گەورەترین بەکاربەرى گازى سرووشتییە لە ئەو لەوروپا، رووسیاش سەرچاوەیەکى گرنگى ئەو بوارەیە.
بایکار دەشڵێت، ساڵى (2026) دەبێت (40) توركيا گازى سرووشتى لە رووسیا هاوردە دەکات، بۆیە ئەوەش بە رووداوێکى گرنگ بۆ ئێمە دادەندرێت، وێراى پەرەپێدانى هەماهەنگیمان لە بوارى گازى سرووشتى دابینکردنى هاوکارییەکان لە دۆخێکى گونجاوتر بوو، جگە لەوەش یەکێک لە خاڵەکانى خشتەى کارەکانى ئەمڕۆمان پلانى دامەزراندنى گازى سرووشتى بوو لە تورکیا.
بایکار روونیکردەوە، تورکیا بازاڕیکى زۆر گرنگە لە بوارى گازى سرووشتى، بە هۆى پێگەى تورکیا وەبەرهێنانى لە بوارى ژێرخان دەتوانین هاوکارى وڵاتانى ئەو ناوچەیە بکەین بۆ دابینکردنى ئاسایشى هاوکارییەکانى وزە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى بایکار باسى لەوە کرد، لە میانەى کارەکانى لە دەریاى رەشدا تورکیا بۆتە بەرهەمهێنەرى گازى سروشت، ئێستاش کار دەکەین بە ئامانجى زیادکردنى تواناى پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ، بۆ ئەوەش چەندین دەرفەتى گرنگ لەو بارەوە هەیە.
وەزیرى وزەى تورکیا روونى کردەوە، هاوردەى گازى سرووشتى بۆ تورکیا لە گەیشتۆتە (14) خاڵى جیاواز، ئێمە چەندین خاڵى رەوانەکردنیشمان هەیە، یەکێک لەوانە بولگاریایە، یەکێکى دیکە یۆنانە، ئێستا جگە لەو خاڵانە خاڵى دیکەیان بۆ زیاد کراوە، ئێمە دەستمان بە هەناردەى گازى سرووشتى ناخچیڤان کردووە، لە رێگەى ئیگدیر ــ ناخچیڤان کۆتایى هات. بەو هیوایەى ئەم هەفتەیە لە ئاهەنگى کردنەوەى رەجەب تەیب ئەردۆغان و ئیلهام علیێڤ، سەرۆکى ئازەربایجان ئامادەبن، ئێمە لە رێگەى ئەو هێڵە گازە سرووشتییە، ئەو هێڵە نوێیە موڵکى تورکیایە پێداویستییە گازییەکانى ناخچیڤان دابین دەکات.
سەرچاوە: ماڵپەڕى زەمانى تورکى
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment