پەروین بوڵدان: ئۆجەلان توڕەیە لە دانانی قەیووم شیکاری

نوچە نێت

وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد

پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وان و ئەندامی شاندی دەم پارتی ئاشكرای دەكات، لە دیداری ئیمرالی ئۆجەلان گوتی، “لە ڕاستیدا ئەمانە ئیستفزارە، پێویستە دەسەڵات ئەمانە بەجددی وەربگرێت، ئۆجەلان لەو بارەیەوە زۆر تورەیە، ئەو بابەتی قەیووم وەک ئیستفزار شیکار دەکات و ئێمە و ئۆجەلانیش وابیردەکەینەوە، لە بەشێكی دیكە قسەكانی دەڵێت، ”لەدوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان باخچەلی تەنیا پەیوەندی بەمن نەکردووە بەڵکو پەیوەندی بە ئەحمەد تورک و سری سورەییا ئۆندەر و تۆنجای بەکرهان کردووە."

 پەروین بوڵدان ڕایگەیاند کە باخچەلی پەیوەندی پێوەکردووە و باخچەلی پێی ڕاگەیاندووە، "بەهۆی هەوڵەکانتەوە سوپاست دەکەم، هەروەها زۆر خۆشحاڵبوم ئەو بانگەوازەی لەلایان تۆ بۆ ڕای گشتی خوێندرایەوە و ئەوەی لە تواناشم دابێت دەیکەم."

بوڵدان ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر بێتوو "مافی هیوا" بە ئۆجەلان ببەخشرێت و لە زیندران ئازاد بکرێت هیوا و ئارامییەکی باش دەخوڵقێنێت.

لەبارەی دانانی قەیووم بۆ سەرۆکی شارەوانی پارتەکەیان گوتی، "ئۆجەلان لەو بابەتە زۆر تورەیە، ئەو پێیوایە بابەتی قویووم وەک ئیستفزارییە بۆ سەر پارتەکەمان."

بوڵدان باس لە پرۆسەی داهاتوو دەکات و ئاماژەی بەوەکرد، "بەڕای من ئەم قۆناغە زۆر گرینگە، پێویستە ئەم قۆناغە بەشێوەیەکی زۆر باش هەڵبسەنگێندرێت، ئەم بانگەوازە بەواتای ئەوەدێت کۆتایهێنان بە ململانێی (40) ساڵەیە، لەمەو بەدوا هیوای منداڵەکانمان و گەنجەکانمان ناروخێت و دەرگایەکەی کراوەیە بۆ ژیانیان، هەربۆیەش پێویستە هەموو لایەک بە توندی باوەش بکاتەوە بۆ ئەم پرۆسەیە و ئەوەی لە توانایدابێت لەم قۆناغەدا بیکات." 

لەبارەی جیاوازی پرۆسەی ئاشتی ساڵی (2015) و ئەوەی ئێستا ڕاشیگەیاند، "ناکرێت بەراوردی بکەین چونکە ئەو کاتی بەرێز باخچەلی کەسێک بوو لەوانەی داوای لە سێدارەدانی ئۆجەلانی دەکرد، بەڵام ئێستا خۆی کردووە بە خاوەنی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە و هاوکاری پرۆسەکەش دەکات و دەشڵێت بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەردەوامی هەبێت ئەوەی لە توانایدابێت دەیکات ئەمە بەلای من زۆر گرینگە."

پەروین بوڵدان لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ باخچەلی دەڵێت سوپاسی کردم و منیش پێم راگەیاند، "دەبێت هەموومان بەیەکەوە بەشدار و پشتیوانی یەکتر بکەین بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەرەو پێشەوە بروات."

پەرلەمانتاری وان سەرسومانی خۆی بۆ هەوڵەکانی باخچەلی دەرببری و گوتی، "ئێمە بە پێشهاتەکانی ئێستا شۆک نەبوینە بەڵکو ئێمە لە یەكی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو سەرسامبووین بە دەستدرێژکردنی باخچەلی و هاتنەپێشەوەی بۆ تۆقەکردن لەگەڵ ئەندام پەرلەمانەکانمانم، هەروەها بانگەوازەکەی کە لە کۆبوونەوەی گروپی پارەتەیان بۆ ئێمە و ئەو هاتنە پێشەوەیی و قسەکانی لەکاتی سەردانیمان بۆ لای بەرێز باخچەلی و کۆبوونەوەمان، هەروەها ئەو ڕووداوەی لە سەرەتای تشرینی یەکەم بۆ ئێمە زۆر بە نرخە و بەشداریکردنی و پشتیوانی بۆ ئێمە گرینگە وە ئۆجەلانیش ئەو هەوڵانەی لا زۆر بە نرخە."

دەشڵێت، "من پێموایە کاتێک بەرێز باخچەلی هەڵگەرایەوە و بیرو بۆچی بەرامبەر بە پرسی کورد کورد، لەمەوبەدوا هەموو کەس دەگەرێتەوە."

لە لێدوانەکەشیدا جەختی لەوەش کردەوە، "لە رووی داهاتووی تورکیا دەبێت هەموو کەس کلاوەکەی خۆی پێنێتە پێشەوە و دەبێت بیر لەم قۆناغە نوێیە بکاتەوە، لەکاتێکدا دووبارە دەستکراوە بە بەردانانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و چەندین ساڵە کورد لەو ناوچانە بە ئازارەوە دەژیت، لە هەموو کات زیاتر ئێستا جوگرافییەکامان پێویستی بە پێکەوە ژیانی تورک و کوردە، هەربۆیەش پێموایە دەستپێشخەریەکەی بەرێز باخچەلی لەکات و شوێنی خۆیەتی."

سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی پرۆسەکە راشیگەیاندووە، "پێویستە هەنگاوی خێرا بنرێت، لەسەرەتا پێویستە "مافی هیوا" و چەندین گۆرانکاری لە چاکسازی و پاکێچ بەخێرایی ئەنجام بدرێت، لەزیندان چەندین کەس و ئەندامە سیاسیەکانمان بەبێ تاوان دەستگیرکراوە و لەزیندان ماونەتەوە، بۆ ئەوەی ڕای گشتی ئارام بکەینەوە پێویستە بە خێرایی هەندێک هەنگاو بنێین، زیندانیەکان و مافی هیوا کاریگەی باشی بەسەر کەسەکان دەبێت و من ئەو شتانە وەک لایەنی پۆزەتیف باس دەکەم ئەگەر ئەمانە ئەنجام بدرێت بە دڵنیاییەوە شتی تریشی بەدوا دادێت و دەتوانین گفتوگیۆی جیاوازتر بکەین."

لەبارەی دانانی قەیووم بوڵدان ئاماژەی بەوەدەکات، " لە ڕاستیدا ئەمانە ئیستفزارە، پێویستە دەسەڵات ئەمانە بەجددی وەربگرێت، ئۆجەلان لەو بارەیەوە زۆر تورەیە، ئەو بابەتی قەیووم وەک ئیستفزار شیکار دەکات و ئێمە و ئۆجەلانیش وابیردەکەینەوە."

بوڵدان باسی زیانەکانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر حەدەکا دەکات و گوتی، "پێموایە هەوڵێکی ئەو گروپانەیە بۆ تێکدانانی پرۆسەکە، دەبێت لەمەوبەدوا پێشبکەوین و لێپێچینەوەکان و دانانی قەیووم و دەستگیرکردنی ئەندامانی پارتەکەمان دەبێتە ڕێگریەک لەبەردەم پێشوەچوونی پرۆسەکە و دەبێت هەنگاو بنێین بۆ نەمانی ئەم هەڵانە بە خێرایی ڕاستبکرێتەوە."

لەبارەی کوردانی ڕۆژئاواوە دەشڵێت، "بەدڵنیاییەوە سووریا گرینگە، هەر لەسەرەتاوە گرینگ بووە، ئەگەر راستگۆیانە قسەبکەم هیچ شتێک لەسەر ئەو بابەتە ڕوون و دڵنیانەبۆتەوە، نازانین تورکیا چ جۆرە هەڵوێستێک پیشان دەدات، بەڵام من پێموایە بۆ داهاتووی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست پێویستە بەیەکەوە جولە بکەن ئەمە زۆر گرینگە، سووریا لە پێشەنگی ئەمانەیە نابێت هەرگیز کوردانی سووریا پشگوێ بخرێت و بە تەنیا بەجێیان بهێڵێن، ئەگەر هاتوو تورکیا لەگەڵ کورد بەیەکەوە لە ناوچەکە هەڵسوکەوت بکات بەدڵنیاییەوە سەردەکەوێت وە لە داهاتووش تورکیا دۆراو نابێت."

سەرچاوە: ماڵپەڕی جمهوریەت

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین