له كه‌ركووك كرده‌یه‌كى تیرۆریستى خۆكوژى پووچه‌ڵ كرایه‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى نیسان، شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى عێراق له راگه‌یێندراوێكدا هه‌واڵى پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ى كرده‌یه‌كى تیرۆریستى له كه‌ركووك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یێندراوه‌كه هاتووه، "هێزه ئه‌منییه‌كان توانیان تیرۆریستێكى خۆكوژ بكوژن، كه پشتێنه‌یه‌كى بۆمبڕیژكراوى به‌ستبوو، ده‌یویست بچێته ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى نیشتمانى له پارێزگاى كه‌ركووك".
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى روونى ده‌كاته‌وه، به‌هۆى ته‌قه‌لێكردنه‌وه پێشتێنه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامى ئه‌مه‌ش دوو پاسه‌وانى باره‌گاكه به سووكى برینداربوون و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه دواتر زانیارى زیاتر بڵاو ده‌كاته‌وه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى په‌یامنێرى كه‌ناڵى رووداو به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى خۆى داوه، خۆكوژه‌كه ده‌مانچه‌ى لابووه، بۆئه‌وه‌ى سه‌ره‌تا پاسه‌وانى به‌رده‌رگاى باڵه‌خانه‌ى ئاسایشى نیشتمانى عێراقى بكوژێت و دواتر بچێته ژووره، به‌ڵام زانیارى پێشوه‌خته له‌سه‌ر كرده‌كه هه‌بووه، بۆیه زووتر هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق ته‌قیان لێكردووه و تیرۆریسته‌كه‌یان كوشتووه.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment