هه‌رجاره‌ و كورسییه‌كانى توركمان له‌ په‌رله‌مانى عێراق كه‌متر ده‌بێته‌وه‌ عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

هه‌ڵبژاردن له‌دواى هه‌ڵبژاردن كورسیه‌كانى توركمان له‌ په‌رله‌مانى عێراق كه‌متر ده‌بێته‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك له‌دوايين هه‌ڵبژاردن له‌ كۆى 25 كاندید ته‌نیا دوو كاندیدیان له‌ كه‌ركووك براوه‌ بوون.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 21ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر"ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوز باسى له‌ كه‌مبوونه‌وه‌ى كورسییه‌كانى توركمان له‌ په‌رله‌مانى عێراق كردووه‌ و هۆكارى كه‌مبوونه‌وه‌كه‌یشى بۆ په‌رته‌وازه‌یى حزبى و خراپى پلاندانان و تاكڕه‌ويى له‌ بڕیاردان گێڕاوه‌ته‌وه‌.

نه‌جات حوسێن كه‌ له‌ كه‌ركووك له‌سه‌ر لیستى "قیواى دەولە" كاندید بووه‌، له‌ لێدوانێكى بۆ شه‌فه‌ق نیوز باس له‌وه‌ ده‌كات له‌ ساڵى 2005 لیستى شیعه‌ 10 كورسى بۆ توركمان پێشنیار كردووه‌، كه‌چى ئه‌و كات هه‌ندێك سه‌ركرده‌ى توركمان رازى نه‌بوون و داواى 25 كورسییان كردووه‌، دواتریش له‌ خوله‌كانى تر به‌ دواى چوار يان شه‌ش كورسى بوون، تا دواجار له‌ هه‌ڵبژاردنى 2018 ته‌نیا سێ كورسییان هه‌بوو، له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌یش ته‌نیا دوو كورسى.

شه‌فه‌ق نیوز ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات 25 كاندیدى توركمان له‌ سێ بازنه‌ى كه‌ركووك به‌شدارییان كردووه‌ و به‌گوێره‌ى ئاماره‌كانى حزبه‌ توركمانییه‌كانیش 200 هه‌زار ده‌نگده‌رى توركمان هه‌بووە، كه‌چى ته‌نیا 80 هه‌زار به‌شدارییان له‌ هه‌ڵبژاردن كردووه‌. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین