94 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.. چیرۆكى نه‌وتى عێراق له كه‌ركووكه‌وه ده‌ستپێده‌كات
نوچه‌نێت
دۆزینه‌وه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك به گرنگترین رووداو داده‌نرێت كه عێراق له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه به‌خۆیه‌وه‌ى بینیوه، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه بووه هۆى گۆڕ‌انى ریشه‌یى له شانۆى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و دانیشتووان.
كێڵگه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك كه له 14ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 1927 دۆزرایه‌وه، به كۆنترین كێڵگه‌ى عێراق داده‌نرێت، به دووەم گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ى نه‌وت داده‌نرێـت له جیهاندا له رووى تواناى به‌رهه‌مهێنانه‌وه. جگه له‌مه‌یش له‌سه‌ر ئاستى جیهان پێنجه‌م كێڵگه‌ى نه‌وته له رووى قه‌باره‌ى یه‌ده‌گى نه‌وته‌وه كه له سه‌رووى 10 ملیار به‌رمیلى به كوالێتیه‌كى باش تێدایه.
دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت له عێراق
له كۆنه‌وه عێراقییه‌كان نه‌وتیان ناسیوه، بابلییه‌كان هه‌ندێك جۆرى نه‌وتى ره‌شیان له دروستكردنى خانووبه‌ره و شه‌قامه‌كانیان به‌كارده‌هێنا. وه‌ك ماردین مه‌حسوم فه‌ره‌ج مامۆستاى ئابوورى باسى ده‌كات، ئه‌و كات زۆربه‌ى بیره نه‌وتییه‌كان زۆر له رووى زه‌وییه‌وه نزیك بوون.
له سه‌رده‌مى بابلییه‌كان عێراق نه‌وتى ناسیوه
ماردین باس له‌وه ده‌كات ده‌رهێنانى به مه‌به‌ستى بازرگانى له‌سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌مه‌وه ده‌ستیپێكردووه، چونكه كۆمپانیاى نه‌وتى عێراقى توركى له‌ساڵى 1912 نه‌وتى ده‌رهێناوه. ئه‌و كات ده‌ركه‌وتووه كه بابه‌گوڕگوڕ كێڵگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى نه‌وت بووه له نزیك كه‌ركووك. بیروبۆچوونى جیاواز له‌سه‌ر ناوى ئه‌و ناوچه‌یه هه‌یه، به‌ڵام دروست ئه‌وه‌یه كه له زمانى كوردیدا به ماناى "ئاگرى خودایى" یان" ئاگرى ئه‌زه‌لى" دێت، ئه‌مه‌یش به‌هۆى بوونى گوڕى ئاگر كه له دێرزه‌مانه‌وه له زه‌وى به‌رزده‌بێته‌وه و نه‌كوژاوه‌ته‌وه.
ده‌رهێنانى نه‌وت
ئه‌و دۆزینه‌وه‌یه‌ى كه دواى ته‌قاندنه‌وه‌ى نه‌وت له بیرى بابه‌گوڕگوڕ له ساڵى 1927 ده‌ركه‌وت، وه‌ك ماردین ده‌ڵێ گۆڕانێكى جۆریى له پیشه‌سازى نه‌وتى عێراق هێنایه ئاراوه. ئاماژه بۆئه‌وه‌یش ده‌كات كه سه‌ره‌تاى به‌رهه‌مهێنانى بازرگانى نه‌وتى خاوى كه‌ركووك له ساڵى 1934 بوو، كه ئه‌و كات به چوار هێڵى گواستنه‌وه نه‌وتى كه‌ركووك به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كانى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست ره‌وانه ده‌كران.
له رووى مێژووییه‌وه گه‌شه‌سه‌ندنى به‌رهه‌م لە كێڵگه‌كانى كه‌ركووك بۆ چه‌ند قۆناغێك دابه‌ش ده‌بن، قۆناغى یه‌كه‌م له‌نێوان ساڵانى 1934- 1945 بوو، كه ئه‌و كات به‌رهه‌مى نه‌وتى ئه‌و كێڵگه‌یه 94%ى ته‌واوى به‌رهه‌مى نه‌وتى عێراقى پێكده‌هێنا.
ماردین باس له‌وه ده‌كات گرنگترین كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كه‌ركووك بریتین له نه‌وتى كه‌ركووك كه 196 بیر له خۆده‌گرێت و له ساڵى 1927 وه دۆزراونه‌ته‌وه، كێڵگه‌ى باى حه‌سه‌ن كه له 35 بیر پێكدێت له ساڵى 1953 دۆزراوه‌ته‌وه، كێڵگه‌ى جمبور كه له 16 بیر پێكدێت و ساڵى 1954 دۆزراوه‌ته‌وه.
حكومه‌تى پاشایه‌تى
70% داهاتى نه‌وتى بۆ گه‌شه‌پێدان و ژێرخان ته‌رخان كردووه
گه‌شه‌ى ئابوورى و دانیشتووان
دۆزینه‌وه‌ى نه‌وتى كه‌ركووك بووه سه‌ره‌تایه‌ك بۆئه‌وه‌ى عێراق ببێته وڵاتێكى نه‌وتى، دواى ئه‌وه‌ى زانرا عێراق له‌سه‌ر ده‌ریایه‌كى نه‌وتى مه‌له ده‌كات، وه‌ك هومام شه‌ماع شاره‌زاى ئابوورى باسى ده‌كات، له‌و كاته‌وه به‌ره به‌ره به شێوه‌یه‌كى ته‌واو پشت به داهاتى نه‌وت ده‌به‌سترێت.
شه‌ماع بۆ كه‌ناڵى جه‌زیره باس له‌وه ده‌كات حكومه‌تى عێراق له سه‌رده‌مى پاشایه‌تى (1921-1958) توانى له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان بگاته رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى 50% داهاتى نه‌وتى ده‌ستبكه‌وێت، له سه‌رده‌مى پاشایه‌تى عێراق توانیویه‌تى ئه‌و داهاته گرنگه به شێوه‌یه‌كى ئه‌رێنى بۆ گه‌شه‌ى ئابوورى خۆى به‌كاربهێنێ.
ئه‌و شاره‌زایه ئابوورییه روونى ده‌كاته‌وه، ئه‌و كات 70%ى داهاتى نه‌وتى بۆ بابه‌ته‌كانى گه‌شه‌پێدان ته‌رخان كراوه، به‌شه‌كى تر بۆ پاره‌داركردنى بودجه‌ى گشتى ده‌وڵه‌ت بووه. ئه‌مه‌یش وایكردووه حكومه‌تى عێراق ئه‌و كات له خه‌رجییه‌كانى پشت به داهاتى نه‌وت نه‌به‌ستێت، به‌ڵكو پشت به داهاته‌كانى تر ببه‌ستێ كه له سه‌رچاوه‌كانى تر ده‌ستى ده‌كه‌وت، ئه‌مه‌یش وایكرد عێراق له رووى ئابوورییه‌وه له‌سه‌ر رێچكەیه‌كى ئه‌رێنى بڕوات.
هومام شه‌ماع دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئاستى بژێوى له عێراق باشتر بوو، به هۆى داهاتى نه‌وت و به‌كارهێنانى له گه‌شه‌كردن "به تایبه‌تى له ژێرخان" جگه له‌مه‌یش كه‌رتى كشتوكاڵ گه‌شه‌ى كردووە و دانیشتووان به شێوه‌یه‌كى زۆر زیادى كرد. چونكه نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له عێراق پێیانوایه فه‌راهه‌مبوونى داهات شێوازه‌كانى بژێوى ئاسان ده‌كات و ئه‌مه‌یش رێگه به زۆرى وچه‌نانه‌وه ده‌دات و به تایبه‌تیش كه ده‌زانرێت زیادبوونى تاكه‌كان واته‌ى هێزى خێزان و هۆز ده‌گه‌ینێ.
ململانێى پێكهاته‌كان
عه‌بدولكه‌ریم وه‌زان نووسه‌ر و توێژه‌ر باس له‌وه ده‌كات پارێزگاى كه‌ركووك ئێستا ته‌واوى پێكهاته‌كانى عێراقى تێدا ده‌ژی، كورد و عه‌ره‌ب و توركمان، ته‌واوى مه‌زهه‌ب و ئاینه‌كان له شیعه و سوننه و مه‌سیحى و شه‌به‌ك و سابیئه.
به هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ركووك سامانێكى نه‌وتى هه‌یه ئه‌مه له ژیانى خوشگوزه‌رانى دانیشتووانى شاره‌كه ره‌نگى دابووه‌وه، به‌ڵام هاوكات ده‌وڵه‌مه‌ندبوون به نه‌وت وایكردووه ببێته جێگه‌ى ململانێى نێوان پێكهاته‌كان، هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بانگه‌شه‌ى خاوه‌ندارێتى كه‌ركووك بۆ خۆى ده‌كات.
وه‌زان باس له‌وه ده‌كات ئێستا كه‌ركووك شوێنى ناكۆكى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵییه، به‌ڵام بیره نه‌وته‌كانى له‌لایه‌ن حكومه‌تى فیدڕاڵییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
یه‌ده‌گى نه‌وتى كه‌ركووك
140 ملیار به‌رمیله
گرنگییه‌كى زیاتر
خه‌ملاندنه‌كان بۆ بڕى ئه‌و نه‌وته‌ى له ته‌واوى كێڵگه‌كانى كه‌ركووك هه‌یه جیاوازن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى لێى دڵنیا بین 38 ملیار به‌رمیل نه‌وتى خاو هه‌یه. د. ئه‌حمه‌د سه‌دام مامۆستاى ئابوورى باس له‌وه ده‌كات به‌گوێره‌ى هه‌ندێك له راپۆرته‌كان ئێستا 140 ملیار به‌رمیل نه‌وت له كه‌ركووك شیاوى ده‌رهێنانه.
ئه‌حمه‌د سه‌دام روونى ده‌كاته‌وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌ده‌گى نه‌وتى كه‌ركووك 38 ملیار بێت وه‌ك نزمترین ئاست، ئه‌وا 12ى یه‌ده‌گى نه‌وتى عێراق پێكده‌هێنێ، بۆیه ده‌كرێت ئه‌گه‌رهاتوو بارودۆخه‌كه سه‌قامگیر بێت دواى چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كانى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵى ئه‌وا ده‌رفه‌تێكى وه‌به‌رهێنان له داهاتوودا ده‌بێت. ئه‌و شاره‌زاییه ئابوورییه پێیوایه ئه‌گه‌ر ته‌بایى سیاسى هه‌بێت ئه‌وا ده‌كرێت كه‌ركووك گرنگییه‌كى زیاترى ئابوورى هه‌بێت به سوودبینین له داهاته نه‌وتى و گازییه‌كه‌ى.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment