كازمى داواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ى سه‌ر پۆلیسى كه‌ركووك ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق داواى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكاره‌كانى هێرشه‌كه‌ى دوێنێى تیرۆریستان بۆ سه‌ر پۆلیسى باشوورى كه‌ركووك ده‌كات، هۆشدارییش له‌ "ئاژاوه‌گێڕى به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌دات".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ شه‌شى ئه‌یلوول مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى عێراق سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نشتیمانى عێراقى كرد و لیژنه‌یه‌كى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ى دوێنێى كه‌ركووك پێكهێنا.

دوێنێ له‌ باشوورى كه‌ركووك تیرۆریستانى داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر بازگه‌یه‌كى پۆلیس و له‌ ئه‌نجامدا 12 پۆلیس بوونه‌ قوربانى، هاوكات مسته‌فا كازمى هه‌ر ئه‌مڕۆ فه‌رمانى دا هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق له‌ باشوورى كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین ده‌ست به‌ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى بكه‌ن بۆ راونانى تیرۆریستانى داعش.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمى هۆشداریشى دا له‌وه‌ى هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنى "چاره‌نووسسازى ئۆكتۆبه‌ر" ئاژاوه‌ بنێنه‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین