مەزڵوم عەبدى: سەرکردەکانى هەرێم ئامۆژگاریان کردین لەگەڵ دیمەشق دانوستاندن بکەین
نوچە نێت
رۆژى دووشەممە (10/ئادار/ 2025) گۆڤارى (ئەلموجەلە) دیدارێکى لەگەڵ مەزڵووم عەبدى بڵاوکردۆتەوە دیارەکە لە (17)ى مانگى رابردوو کراوە، لەو دیدارە دەڵێت، پێشتریش باسم کردووە، سووریا عێراق نییە، باکوورى رۆژهەڵاتى سووریاش کوردستان نییە، دوو بابەتى جیاوازن، چ لە لایەنى دیمۆگرافى بێت، تەنانەت لە لایەنى دابەشکردنى جوگرافیش جیاوازە،بۆیە دوو ئەزموونى لێکجیاوازن.
دەربارەى ئامۆژگاریی سەرکردەکانى هەرێمى کوردستانیش بۆ دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق عەبدى دەڵێت، ئەو ئامۆژگارییانە بە ئامۆژگارى ئەرێنى دادەنێم، کە لە برایەتییەوە سەرچاوەى گرتووە، رەچاوى دەکەین، مامۆژگاریەکە بە گونجاوى دەبین.
دەربارەى پڕۆسەى ئاشتیش مەزڵوم عەبدى گوتى، چاوەڕوان دەکەم قۆناغێکى نوێ لەنێوان پارتى کرێکارانى کوردستان دەوڵەتى تورکیا دەست پێ بکات، ئەوەش کاریگەرى لەسەر هەر چوار پارچەى کوردستان دەبێت، بە سروشتى حاڵ کاریگەرى لەسەر رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش بەگشتى دەبێت.
سەبارەت بە رۆڵى ئەمەریکاش دەڵێت، ئامۆژگاریى سەرەکى ئەمەریکا ئەوەبوو، کە پێویستە پەیوەندى هەبێت و دانوستاندنەکان نەپچڕێن، زیاتریش تەرکیز لەسەر ئەو خاڵانە بکەین کە لە دانوستاندنەکان دەچێتە پێشەوە، بەشێوەیەکى گشتى هەڵوێستى ئەمەریکیەکان ئەرێنى بوو.
سەبارەت بە نێوەندگیرى بەریتانى و فەڕەنسییەکانیش جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەوان ئێستاش نێوەندگیرى دەکەن و پەیامەکان دەهێنن و دەبەن.
دەربارەى سوپاش ئاماژە بەوە دەکات، ئێمە ئێستا خەریکین بگەین بە ئەنجام، گفتوگۆ و دانوستاندنەکان لە بازنەى سەرکەوتنن، ئەوەش بۆ ئێمە خاڵێکى سەرەکییە، لە وردەکاری خاڵ زۆرە دەکرێت باس بکرێت، بەڵام من پێموایە ئێستا رێگەیەکى باو لە داڕشتنەوەى پەیکەرى سوپا هەیە، ئێمە وەک هەسەدە پێوەى پابەند دەبین، لە کاتى گفتوگۆکان لێکۆڵینەوە لە بابەتى یەکخستنى دامەزراوەکان دەکەین، پرسى دامەزراوەى سەربازیى پێویستى بە گفتوگۆیە، پێویستى بە میکانزمى جێبەجێکردن و کاتە، بەڵام ئەو پرەنسیپە سەرەکییەى لەسەرى هاوڕاین ئەوەیە نابێت دوو سوپا هەبێت، بەڵکوو دەبێت یەک سوپا هەبێت، ئەوەش کارێکە لەسەرى هاوڕاین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment