حزبێكى نزیك له كازمى له هه‌ڵبژاردن ده‌كشێته‌وه
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29ى نیسان ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره راپۆرتێكى له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى ره‌وتى مه‌رحه‌له "تیار المرحله" له هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بڵاوكردووه‌ته‌وه و به حزبێكى نزیك له مسته‌ف كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌سفى ده‌كات.
عه‌بدولره‌حمان جبوورى سه‌ركرده له ره‌وته‌كه له تویته‌ر ده‌ڵێ، "سه‌ركرده‌ى راسته‌قینه پێویسته دووربین بێت، ئه‌مه یه‌كێكه له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى سه‌ركردایه‌تى رۆشنگه‌ر، كه ده‌بێت بته‌كانى به‌غدا له‌ناو ببات و پێویستى به ستراتیژى و سه‌برگرتن هه‌یه".
ره‌وتى مه‌رحه‌له له كاتێكدا كشانه‌وه‌ى خۆى له هه‌ڵبژاردن راده‌گه‌ینێ، ته‌نیا سێ رۆژ له‌و واده‌یه ماوه كه كۆمسیۆن بۆ تۆماركردنى كاندید و هاوپه‌یمانییه‌كان دیارى كردووه.
سه‌باره‌ت به هۆكارى كشانه‌وه‌كه‌یش ماڵپه‌ڕى جه‌زیره باسى له‌وه كردووه، په‌یوه‌ندى به‌وه هه‌یه هیچ كه‌سێك نزیك له مسته‌فا كازمى خۆیان بۆ به‌شداربوون له هه‌ڵبژاردن كاندید ناكه‌ن.
وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ ئه‌مه ئاماژه بۆ لێدوانى به‌رپرسێكى نزیك له كازمى ده‌كات، كه له ماڵپه‌ڕى "ناس" نووسیویه‌تى، "بڕیارى به‌شدارنه‌بوون هه‌ر له سه‌ره‌تاى وه‌رگرتنى ئه‌ركه‌كه له‌لایه‌ن كازمییه‌وه دراوه، ئه‌و روونكردنه‌وه‌یه‌یش دواى ئه‌وه دێت كه ده‌نگۆ و زانیارى هه‌ڵه بڵاوده‌كرێنه‌وه سه‌باره‌ت به به‌شداربوونى تیمى كازمى له هه‌ڵبژاردنه‌كان".
جه‌زیره ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات دوێنێ چوارشه‌ممه 28ى نیسان، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه به هیچ ناو و ناونیشانێك كه‌سێك نزیك له كازمى به‌شدارى هه‌ڵبژاردن ناكات و هه‌روه‌ها پاڵپشتى هیچ حزب و لایه‌نى سیاسى ناكه‌ن.
كازمى رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو له كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به تیمى وه‌زیرانى گووتوه، "ئێوه بۆ خزمه‌تكردن هاتوون و نه‌وه‌ك ئامانجى سیاسى" كازمى هۆشداریشى به وه‌زیره‌كان داوه له‌وه‌ى پۆسته‌كانیان بۆ مه‌به‌ستى هه‌ڵبژاردن به‌كارنه‌هێنن.
بڕیاره له 10ى مانگى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر"ى ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق به‌ڕێوه‌بچێت و ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى خۆپیشانده‌رانى ئۆكتۆبه‌ر بوو كه له ساڵى 2019 عادل عه‌بدولمه‌هدییان له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى عێراق لادا و دواتر مسته‌فا كازمى دانرا. كازمى سه‌ره‌تا شه‌شى حوزه‌یرانى ئه‌مساڵى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دیاركردبوو، به‌ڵام دواتر بۆ مانگى ئۆكتۆبه‌ر واده‌كه گۆڕا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment