كێ له دواى كازمى ده‌بێت به سه‌رۆكى حكومه‌ت؟
نوچه‌نێت
بڕیاره هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراق له 10ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو به‌ڕێوه بچێت، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر داواى ئه‌و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه بووه كه له‌ساڵى 2019 ده‌ركه‌وتووه.
وێراى ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى واده‌ى هه‌ڵبژاردن دووره، كه‌چى هه‌ندێك له حزبه سیاسییه‌كان كاندیدى خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت راگه‌یاندووه. هه‌ندێكى تریش ناوى كاندیدى خۆیان پاراستووه به ئومێدى ئه‌وه‌ى له كاتێكى گونجاو و له‌رێى دانوستاندنى فه‌رمى بیخه‌نه‌ڕوو.
پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو ئه‌سته‌م ده‌بێت
هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا كه له لایه‌ن نوورى مالیكى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت رایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر پۆسته‌كه به ده‌ست بهێنێ ئه‌وا نوورى مالیكى كاندیدى ئه‌وه. كاتع روكابى په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ، "نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانه‌كه‌مان، كاندیدى ئێمه‌یه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت. ئه‌وه ئه‌گه‌رهاتوو به‌ده‌ستمان هێنا، ئێمه ده‌مانه‌وێ خزمه‌تى هاووڵاتیان بكه‌ین به چاوپۆشین له‌وه‌ى پۆسته‌كه به‌ده‌ست ده‌هێنین یان نا".
عه‌لى بوده‌یر چاودێرى سیاسى ده‌ڵێ، "قسه‌كردن له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌نده به بارودۆخى سیاسى قۆناغى دواى هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌كانى، به‌ڵام ده‌رخستنى هه‌ندێك ناو و ناونیشان له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه، به ئامانجى ئه‌وه‌یه وا له جه‌ماوه‌ر و حزبه‌كانى تر بگه‌ینن ئه‌وان به‌هێزن و هێشتا تواناى ركابه‌رى و پێكهێنانى حكومه‌ت و به‌ده‌ستهێنانى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنیان هه‌یه، گوایه ئه‌مه وا ده‌كات جه‌ماوه‌ریان هه‌بێت و تواناى هه‌ڵبژاردنیان به‌هێز بكات".
ئه‌و چاودێره سیاسییه بۆ سكاى نیوز ده‌ڵێ، "چانسى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا، خۆى له خۆیدا به‌هێز نییه، به‌ڵام له‌وانه‌یه وه‌ك كاندیدى یه‌كلاكه‌ره‌وه پێشنیار بكرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى جارى یه‌كه‌م له 2020 هه‌ڵبژێردرا. جگه له‌مه‌یش چه‌ندان ئاڵه‌نگارى له‌به‌رده‌م ئه‌و ئاراسته‌یه هه‌یه، به‌هێزترین ئاڵه‌نگارى ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیی كازمى له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان و میلیشیاكان باش نییه. به‌ڵام په‌سندبوونى له‌لایه‌ن قه‌واره سوننى و كوردییه‌كان وهه‌ندێك پێكهاته‌ى تر، جیا له‌وه‌یش هه‌ندێك ره‌وتى مه‌ده‌نى و توێژى رۆشنبیر دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، پێویسته كه‌سایه‌تى مه‌ده‌نى سه‌ر بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به ژیانى گشتى بدات و وڵات له تێڕوانینى مه‌زهه‌بیانه دوور بخاته‌وه".
زۆربه‌ى لایه‌نه شیعه‌كان به تاكلایه‌نى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى فه‌تح به سه‌رۆكایه‌تى هادى عامرى و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا به سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى و قه‌واره‌ى سه‌درى به سه‌رۆكایه‌تى موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در داوه.
وه‌ك كاندیدى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى
ناكۆكییه‌كان بیر له كازمى ده‌كرێته‌وه
هاوپه‌یمانى "ته‌قدوم" به سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و هاوپه‌یمانى "عه‌زم" به سه‌رۆكایه‌تى خه‌میس خه‌نجه‌رى سه‌رمایه‌دار، دیارترین هاوپه‌یمانى ناوچه سوننه‌نشینه‌كانن.
ره‌وتى سه‌در ئاره‌زوو ده‌كات سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو به ده‌ست بهێنێ، به شێوه‌یه‌ك مه‌رجى توندى داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئاره‌زوو ده‌كه‌ن له ریزى ره‌وته‌كه خۆیان كاندید بكه‌ن. راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كان باس له چه‌ند ناوێك ده‌كه‌ن گوایه پێشبینى ده‌كرێت كاندیدى ره‌وته‌كه بن بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در گره‌وى به‌شداربوونى ره‌وته‌كه‌ى له هه‌ڵبژاردن به ئاماژه‌كانى ئه‌گه‌رى به‌ده‌ستهێنانى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت "له‌لایه‌ن ره‌وته‌كه" به‌ستووه‌ته‌وه. سه‌در له تویتێك ده‌ڵێ، "ئه‌گه‌ر بمێنم و ژیان مایه‌وه، له نزیكه‌وه و به وردى چاودێرى رووداوه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌گه‌رهاتوو بینیم هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆى زۆرینه بۆ سه‌درییه‌كان بێت له په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت به‌ده‌ست ده‌هێنن، ئه‌وا من پاڵپشتیان ده‌كه‌م و وه‌ك به یه‌كه‌وه به‌ڵێنمان داوه پرۆژه‌ى چاكسازى ناوخۆ ته‌واو ده‌كه‌ین، بڕیارى به‌شداربوونتان له هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌م".
به‌م دواییه سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، كازمى به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان ناكات. سه‌رچاوه‌كه بۆ میدیا ناوخۆییه‌كان گوتوویه‌تى، "مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ناكات، هه‌روه‌ها هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامانى تیمه‌كه‌ى و كه‌سانى نزیك لێى به هیچ ناو و ناونیشان و حزبێك به‌شدارى ناكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر حسێبى لایه‌نه‌كانى تر پاڵپشتى هیچ حزب و لایه‌نى سیاسى ناكه‌ن".
جارێكى تر نوورى مالیكى كاندیده
یارى ژماره نه‌گونجاوه‌كان
سه‌ره‌ڕاى كشانه‌وه‌ى كازمى له هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له كۆڕ و كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كانى عێراق ناوى كازمى وه‌ك كاندیدێكى پێشبینیكراو دێت، چونكه هه‌مان بارودۆخ ماوه كه حكومه‌تى ئێستاى له سایه‌دا پێكهاتووه له‌وانه: لێكه‌وته‌كانى ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان، پاشه‌كشه‌ى رێژه‌ى رۆڵى ئێران له‌ناو عێراق، خۆسه‌پاندنى خۆپیشاندانه‌كان وه‌ك فاكته‌رێكى گرنگ له مه‌سه‌له‌ى پێكهێنانى حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك و دیاركردنى مه‌رجه‌كانى پێكهێنانى.
له سایه‌ى په‌رته‌وازه‌بوونى حزبه سیاسییه‌كان و به‌شداربوونیان له هه‌ڵبژاردن به تاكلایه‌نى، چاودێرانى سیاسى عێراق ده‌ڵێن پێكهێنانى حكومه‌ت و پێشكه‌شكردنى كاندید حزبه‌كان كارێكى ئه‌سته‌م ده‌بێت، به تایبه‌تى ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌نجامه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بوو، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به‌ره‌و كاندیدى یه‌كلاكه‌ره‌وه بچن.
ره‌وتى سه‌در چاوى بڕیوه‌ته سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تى داهاتوو
سه‌رمه‌د تائى شاره‌زا له كاروبارى عێراق له لێدوانێكى بۆ سكاى نیوز ده‌ڵێ، "پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له رابردوودا له رێى یارى ژماره‌كانه‌وه یه‌كلایى ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ى نه‌هێشت، ئه‌مه‌یش كاتێك بوو حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له‌سه‌ر كار لادرا. ئه‌و كات سه‌رۆك كۆمار سێ كاندید فه‌رمى و چوارى نافه‌رمى ره‌تكرده‌وه، كه ئه‌مانه له رێى یارى ژماره‌كانه‌وه له لایه‌ن ئه‌و فراكسیۆنانه پێشنیار كرابوون كه زۆرترین كورسى په‌رله‌مانیان هه‌بوو، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كان و رێساكانى تشرین ئه‌م شێوازه‌ى له كارخست و به ژماره‌یه‌كى نه‌گونجاوى ده‌زانێ".
سه‌رمه‌د تائى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ سكاى نیوز ده‌ڵێ، "هه‌ڵبژاردنى داهاتوو به دوو شێوه ژماره‌ى نوێ ده‌رده‌خات، یه‌كه‌میان ئه‌گه‌رهاتوو به‌شێوه‌یه‌كى په‌سندكراو و بارودۆخێكى گونجاو ئه‌نجام درا ئه‌وا به دڵى گه‌ل ده‌بێت. دووه‌میان ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ى مه‌رجى هێزه چه‌كداره‌كان بێت كه نازانین چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى رابردوو پشكیان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌وا زمانى ژماره‌كان به شێوازى دووه‌م قبووڵنه‌كراو، ره‌تكراوه ده‌بێت، هیچ حكومه‌تێكى پێ دروست ناكرێت، ئه‌مه‌یش به‌گوێره‌ى ئه‌و رێسایه‌ى گه‌ل ده‌یه‌وێ و له‌میانه‌ى خۆپیشاندانه‌كان ده‌ریبڕیوه".
سه‌رچاوه : سكاى نیوز
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment