په‌رله‌مانى ئێران بانگهێشتى زه‌ریف ده‌كات ئێران

نوچه‌نێت

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، بە ناردنی نامەیەک بۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ ڕوونکردنەوە سەبارەت بە بڵاوبوونه‌وه‌ى تۆماره‌ ده‌نگییه‌كه‌ى، بانگهێشتی پەرلەمان کردووە.

ڕۆژی چوارشممە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "فارس نیوز" نزیک لە سوپای پاسداران بڵاوی کردەوە، ئەبولفەزل عەموویی گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: ئەو کۆمیسیۆنە بە ناردنی نامەیەک داوای لە محەمەد جەواد زەریف کردووە لە یەکەمین کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی پەرلەماندا، بەشداری بکات.

هەروەها گوتیشی، "تەوەری کۆبوونەوەکە تەرخان دەکرێ بۆ ڕوونکردنەوەی زەریف دەربارەی فایلی دیمانەکەی کە بڵاوکراوەتەوە و هەروەها چەند پرسیارێک دەربارەی کارنامە و سیاسەتەکانی وەزارەتی دەرەوە".

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین