بەرپرسێکى پێشووى سەربازیى ئیسرائیل: تورکیا چەندین کاروانى سەربازیى رەوانەى سووریا کردووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئيسحاق بريك، ژەنەڕاڵى خانەنشینى ئیسرائیلى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سوپاى تورکیا چەندین کاروانى تانک و پێداویستى سەربازیى بەراستەى هەردوو ناوەندى سەرەکى لە حومس و دیمەشق بەڕێکخستووە، بە رەزامەندى دەسەڵاتدارانى دیمەشق کۆنتڕۆلى فڕۆکەخانەکانى سووریاى کردووە.

ئەمرۆ پێنجشەممە (سێى نیسان/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردووە، ئیسحاق بریک رایگەیاندووە، فڕۆکەخانەى تێم فۆرم لە حومس گەوتریترین فڕۆکەخانەى سووریایە و ئەوەش زەبرێکى کوشندەیە لە ئاسایشى ئیسرائیل.
دەربارەى بەریەکەوتنى ئیسرائیل و تورکیاش دەڵێت، بەریکەوتنى رانەگێندراو هەیە، فڕۆکە ئیسرائیلیى و تورکیەکان بەریکەوتوون، پرسى پێدانانى نێوان تەنیا پەیوەستە بە کاتەوە.
ئیسحاق جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە، کە لە بەرەى باکوورەوە بەرەى تورکیا لە سووریا بۆتە دوژمنى ئیسرائیل، کە تواناى راستەقینەى لەسەر ئیسرائیل هەیە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، پێویستە لەسەر هەریەک لە ئێمە لەبەر دڵتەنگى و شۆکبوون بەهەردوو دەستان سەرى خۆمان بگرین، ناتوانین بڕوا بەوە بهێنین کە سوپاى ئیسرائبل لەگەڵ حەماس لە جەنگدایە، لە هەمان کاتد هەڕەشە چارەنووسازەکان لە سنوورەکانى باکوورەوە کەوتۆتە سەر ئیسرائیل، کە هەڕەشەکان هەزاران جار لە هەڕەشەکانى حەماس گەورەترن.
فەرماندەى پێشووى سوپاى ئیسرائیل دەڵێت، ئامادەکردنى سوپاى ئیسرائیلى بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڕەشە خێرکانى تورکیا کە رێککەوتنى سەربازیی لەگەڵ سووریا واژۆ دەکات، واتا پێشکەشکردنى هاوکارى ئابوورى و سەربازیى و بەرگرى بۆ سووریا دژ بە ئیسرائیل.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ئاماژە بەوەش دەکات، کە لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە فڕۆکە شەڕکەرەکانى تورکیا بەکردەیى  لە فڕۆکەخانەکانى سووریان، رێککەوتنێک لەنێوان ئەنقەرە و دیمەشق هەیە، کە ناوچەیەکى فراوان لە تەدمور لەناوڕاستى سووریا بدرێت بە تورکیا.
بەگوێرەى قسەکانى ئەو فەرماندە خانە نیشینە، تورکیا بەشێک لە هێزە سەربازییەکانى دەهێنێتە ئەو ناوچانە لەوانەش فڕۆکەخانەکان، لەبرى ئەوەى سوپاى ئیسرائیل هێزى وشکانى ئامادە بکات بە رێژەیەک کە تورکیا لە دژى دایناوە، سەرقاأى وێرانکردنى حەماسە، کە تاوەکوو ئێستا نەیتوانیووە کۆتایى پێ بهێنێت، لە داهاتووش ناتوانێت کۆتایی پێبهێنێت، ئەوەش لە ئەنجامى دۆخێکى شپرزەیە بۆ سوپاى وشکانى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین