محەممەد ئەلخالیدى: نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵى هەبووە لە چارەسەرکردنى چەندین کێشەى سیاسى گەورە میدیا

نوچەنێت:

بە بۆچوونى محەممەد ئەلخالیدى ئەندامى پەرلەمانى عێراق، سەردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا کاریگەرى ئیجابى دەبێ لەسەر چارەسەرکردنى کێشەکان لە عێراق، هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات، بۆیە پێموایە سەردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا بەتایبەت دواى گەڕانەوەى لە پاریس، ئەجیندایەکى نوێى هەیە.

لە چاوپێکەوتنى لەگەڵ رووداو لە (10-4-2021)دا محەممەد ئەلخالیدى، هەروەها دەشڵێت، ئەو سەردانییەى سەرۆکى هەرێم زۆر گرنگ و سەرکەوتوو دەبێ، ، بە بڕواى من ئەو هەوڵانەى برایانمان لە هەرێمى کوردستان و بەغداش کە دەستیانپێکردووە، بە ئاراستەیەکى دروستە دەڕوات بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان.

 

دەقى دیمانەى محەممەد ئەلخالیدى ئەندامى پەرلەمانى عێراق:

ــ سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەغدایە بۆ ئەنجامدانى چەندین کۆبوونەوە و گفتوگۆ، ئێوە چۆن لەو سەردانییەى جەنابیان بۆ بەغدا دەڕوانن؟

محەممەد ئەلخالیدى: ئەو سەردانییە زۆر گرنگ و سەرکەوتوو دەبێ، هەروەها شاندى هەرێمى کوردستانیش کە چەند جارێک سەردانى بەغدایان کرد بۆ دانوستاندن لەسەر پرسى بودجە، بە هەمانشێوە هاوکارى هەبووە لە نێوان هەردوو حکوومەتەکاندا، وە هەوڵى دیپلۆماسى زۆر باشدرا بۆ چارەسەرکردنى ئەو کێشانەى کە هەبوون، دەبێ بزانین تاکە چارەسەر دیالۆگە، دیالۆگەکانیش هەمیشە پێویستیان بە تەنازول هەیە، بەڵام تنازولى برایانە، دواجار ئەمەیش دەبێتە دەستکەوت بۆ هەردوولا، بە بڕواى من ئەو هەوڵانەى برایانمان لە هەرێمى کوردستان و بەغداش دەستیانپێکردووە بە ئاراستەیەکى دروستە بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان. 

ــ ئەم جۆرە سەردانە زیاتر بۆ گفتوگۆى سیاسی و ستراتیژیى بەتایبەت بە عێراقن، کە زۆر بابەت هەیە تا سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى عێراق گفتوگۆى لەسەر بکەن، ڕۆڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەم نێوەدەدا چۆن دەنرخێنن؟

محەممەد ئەخالیدى: بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ڕۆڵەکى گەلەک گەورەى هەبووە لەسەر چەندین کێشە و چارەسەرکردنیان لە کە ڕابردوو هەبوونە، کە کێشەکان سیاسى و زۆر گەورە بوون، بە سیاسەتى خۆى توانیوویەتى چەندین گرفت چارەسەر بکات، بۆیە من پێموایە ئێستا ئێمە دەستانمان بە قۆناغێکى نوێ کردییە بۆ ئەوەى پەیوەندییەکان پێشخستنى زیاترى بەخۆییەوە ببینێ، چۆن ئەو کێشانەى لە نێوان بەغدا و هەولێر هەیە تاوەکو باشتر چارەسەر بکرێن، بۆیە پێموایە سەردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ بەغدا بەتایبەت دواى گەڕانەوەى لە پاریس بێگومان ئەجیندایەکى نوێى هەیە و ئەمەیش دەچێت سەر ئەجیندایەکانى ترى. 

لە دواى سەردانى بەغدا، نێچیرڤان بارزانى سەردانى دیکەى دەبێت بۆ وڵاتانى دەورووبەر و ناوچەکە.

ئێستا ڕەوشێکى نوێى هاتۆتە پێش، وە بۆ ئەوەى نزیکبوونەوەیەک لە نێوان هەرێم و بەغدا دروست ببێت، ئێستا بارودۆخەکە زۆر گونجاوە، وە زۆر لایەن پشتیوانى ئەم لێک نزیکبوونەوەى هەولێر و بەغدان، هەروەها هیوادارم ئەو پێشکەوتنەى لە هەرێمى کوردستان دروستبووە، حکوومەتى عێراق بیگوازێتەوە بۆ پارێزگاکانى دیکەى عێراق، چونکە کاتێ ئێمە دێنە کوردستان وا هەست دەکەین لە وڵاتێکى دیکە داین، بۆیە هیوادارین ئەو ئەزموونە بگوازرێتەوە بۆ هەموو عێراق و گۆڕینەوە هەبێ  لە نێوان ئەزموون و شارەزاییەکاندا بۆ ئەوەى بگەین بە هەمان پێشکەوتنى هەرێمى کوردستان.

ــ لەسەر ئەمە پرسیارێکت لێدەکەم، فەرەنساش بە نێچیرڤان بارزانى گوتبوو بۆ عێراقێکى دیموکراسى و سەقامگیر چاومان لە هەوڵى ئێوە دەبێ، نێچیرڤان بارزانى دەتوانى چى بکات بۆ ئەوەى ئەم وڵاتە لەسەر ڕێرەوى دیموکراسى بڕاوت، وەک ئێوە باستان کرد، ئەو شتەى لە کوردستان هەیە پێویستە لە عێراقیش هەبێ؟

محەممەد ئەلخالیدى: ئێمە دەزانین کە هەرێمى کوردستان هێزێکى ڕیکخراوى هەیە و لەدژى داعش وەستایەوە، هەروەها سەرکردایەتییەکى باشى هەیە و بوونتە واقیعەک لە ناوچەکە، مەبەستم ئەوە نییە پەسندى نێچیرڤان بارزانى بکەین، بەڵکو خۆى کەسایەتییەکى ناسراوى هەیە و توانیویەتى ببێتە لە بوارى پەیوەندى وڵاتاندا و ڕاکێشانى وەبەرهێنان بۆ هەرێمى کوردستان، ئەمەیش نیشانەى ئەوەیە کە سەرکردەیەکى لێهاتووە و دەتوانێ کاریگەرى لەسەر پرسە ئەمنى و ستراتیژییەکان دروست بکات، بێگومان هەموان دەزانن نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵێکى گەورەى هەیە لە ناوچەکەدا، وە بەپێى زانیارییەکانى من جگە لەو سەردانییە، نێچیرڤان بارزانى سەردانى دیکەى دەبێت بۆ وڵاتانى دەورووبەر و ناوچەکە.

ــ گرنگترین ئەو کێشانەى عێراق هەیەتى  ئێوە لە چى دادەیبنن، بە بۆچوونى ئێوە هەرێمى کوردستان و حکوومەتى عێراق چۆن بە یەکەوە هاوکار بن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان؟

محەممەد ئەلخالیدى: بێگومان گفتوگۆى بەردەوام هەبووە و زۆر سەرکردەى سیاسیش هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکان و هەڵگرتنى ئاستەنگەکانى بەردەم باشترکردنى بارودۆخى عێراق دەدەن، بەڵام وڵاتانى دەورووبەر هیچ کات لەگەڵ ئەوە نین نە عێراق نە هەرێمى کوردستان ئاسوودە بن، بەڵام ئێمە هەموومان لە تەنیشت هەرێم و بەغدا ڕادەوەستین وەک برا بۆ ئەوەى کێشەکانى نێوانیان چارەسەر بکەن، وە ناهێڵێم مەرامى دوژمنانى عێراق بێتەدى کە مەبەستیانە هەرێم و بەغدا بکەن بە دوژمنى یەکترى و وڵاتانى هەرێمى بۆیان بەکاریان بهێنن، بۆیە ئێمە هەمیشە کار لەسەر پێشخستنى ئەو پەیوەندییە دەکەین، لە هەمانکاتیشدا دەمانەوێ ئەو پێشکەوتنەى لە کوردستان هەیە بیگوازینەوە بۆ هەموو عێراق.

ــ سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانى عێراق، کە ئەمڕۆ کۆمیسۆنى عێراق ڕۆژى (10-10)ى دەستنیشانکرد بۆ هەڵبژاردنەکانى عێراق، حیزب و لایەنە عێراقییەکان ئامادەن بۆ هەڵبژاردنى عێرق لە کاتى خۆیدا؟ 

محەممەد ئەلخالیدى: بابەتەکە تەنها ئامادەیى لایەنە سیاسییەکان نییە، بەڵکو کۆمیسۆن پێداویستییەکانى هەڵبژاردن ئامادەکردووە، وەک دەزانن هەڵبژاردنەکانى (2018) ساختەکارى زۆرى تێکەوت و پاک نەبوون، کە حکوومەت و پەرلەمان و نەتەوەیەکگرتووەکانیش دانیانپێدانا، تەنانەت ئەمەریکاش ڕایگەیاند ئەو هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکى پاش نەبوو، ئێستا کۆمسیۆن گۆڕاوە ئەمەیش پێشکەوتنێکى باشە. بەڵام ئەو ئالیەتەى تێیدا بەکاردەهێندرێن هەمان ئەلیەتى پێشووە، چۆن هەڵبژاردن دەکەى لە کاتێکدا هەمان ئەلیەتى پێشوو بەکاردەهێندرێن، بۆیە پێموایە کێشە لە دوو خاڵ دا هەیە، یەکەم کارتى بایۆتى بە تەواو بە کارناهێنرێت، ئەگەر ئیش بە کارتى بایۆمەترى بکرێ (70%) ساختەکارى کەم دەبێتەوە، هەروەها ئەمجارە دەنگەکان بە دەستى لێک جیادەکرێتەوە ئەوەش کێشەیەکى گەورەیە، تۆ ئەو هەموو ئامێرە پێشکەوتووەت هەیە، بۆچى دەنگەکان بەدەستى لێک جیادەکرێنەوە، ئەگەر ئەوەى هەیە جارێکى دیکە ساختەکارى ئەنجام بدرێت، بۆیە ئەگەر ئەم دوو ئالیەتە بە دروستى بە کارنەهێنرێن، بە بڕواى من لە هەڵبژاردنەکانى مانگى دە دووبارە ساختەکارى دروست دەکرێ، لەبەر ئەوە باوەڕ ناکەم مانگى دە هەڵبژاردن بکرێت.

نێچیرڤان بارزانى ڕۆڵەکى گەورەى هەیە لە ناوچەکەدا.

ــ پارتەکەى ئێوە بۆ دروستکردنى هاوپەیمانى لەو هەڵبژاردنە چیتان کردووە؟

محەممەد ئەلخالیدى: تا ئێستا گفتوگۆى بەردەوام هەیە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، لێ بە باوەڕى من هیچ سوودێک لە هاوپەیمانییدا نییە لەم هەڵبژاردنە، چونکە بازنەى هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکە ناتوانرێ سوود لە هاوپەیمانى پارتەکان وەربگرین، وە ئێمە پارتێکین لایەنى داراییمان باش نییە و بچینە ناو هەڵبژاردنەم بەمشێوەیە، بەڵام هەندێ پارتى دیکەى سیاسى هەن کە پارەى زۆریان هەیە و دەتوانن دەرفەتى گەورە لەو هەڵبژاردن بۆ خۆیان دروست بکەن، بەڵام ئێمە وەک پارتى بەیاریقل خەیر لەو باوەڕداین چەند کورسییەک لە هەندێ پارێزگا بەدەست بهێنین بە هاوکارى هەندێ پارتى نیشتمانپەروەر لەو دەڤەرانەدا.

سەرچاوە: رووداو

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین

ئەمانەش ببینە