پەرلەمانی توركیا راپۆرتی كۆتایی سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتی ئامادەكرد
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (2026/7/6) ماڵپەڕی (Habar 7) بڵاوی کردەوە، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، "لەگەڵ دەستپێکردنی پرۆسەی نوێی ئاشتی گۆڕانکاری زۆر گرنگ لە ناوچەکەمان دەبینین، كە خەریکە لە دوای دوو ساڵ لە سەرکەوتنی پرۆسەکە نزیک دەبینەو، ڕۆڵی سەرۆک ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی بۆ گەیشتن بەو خاڵە گرنگە گەورەیە، دوای (21) کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوپەیمانی نیشتیمانی و برایەتیی کە تیایدا گوێمان لە ئەندامان گرت و توانیومان ڕاپۆرتی کۆتایی پەیوەست بە پرۆسەی ئاشتی "تورکیایەکی دوور لە تیرۆر" ئامادەبکەین."
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا باسی لەوەش کرد، "لەمەوبەدا پرسی تیرۆر لەگەڵ بڕیاری پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکەیان کە بڕیارێکی سیاسی گەورە بوو لە تورکیا کۆتایی دێت، هەربۆیەش دەبێت هەموو لایەک بە هەستیارییەوە هەڵسوکەوت و ئەو زمانەی بەکاری دەهێنین ئاگاداربێت."
کورتوڵموش دەربارەی تەواوبوونی پرۆسەکە دڵنیایی دەدات و جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "تاوەکو ئێستا (%80)ـی پرۆسەکەمان بڕیوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەرلەوەی پەرلەمان بچێتە پشووی هاوینە پرۆسەکە کۆتایی پێدەهێندرێت، كە لە چوارچێوەی چەکدانان یاسایەکی تایبەت دادەمەزرێت بۆ ماوەیەکی کاتی تەنیا بۆ ئەوەی پرۆسەکە تەواو بکرێت و بۆ هەمیشەیی نییە، هەروەها بە رێگەی ئەو یاساییەوە ئەو چەکدارانەی چەکەکانیان داناوە دەتوانن سوودمەندبن."
نزیکەی دووساڵە پرۆسەی ئاشتی بە دەستپێشخەری دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپە و بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە دەستیپێکردووە، بە پابەندبوونی ئەندامانی رێکخراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بە چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکەیان چاوەرواندەکرێت حکومەتی تورکیا بەرێگەی پەرلەمانەوە لەم نزیکانە چەند یاسایەک پەیوەست بە چەکدانان و گەڕانەوەی ئەندامانی رێکخراوەکە دەربکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment