سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازی لە سەرۆكی پارتی ئایندە دەكات
نوچە نێت
ئەمرۆ پێنجشەممە (22/ئایار/ 2025) سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی پارتی ئایندە كرد، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى ئاشتى له توركيا، سه‌ردانى داوود ئۆغلو بۆ ناوچه جياكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ناو‌چه‌كه‌يان به‌گشتى، تاوتوێ كرد.
لەو كۆبوونەوە هه‌ردوولا پرۆسه‌ى ئاشتييان له توركيا به هه‌نگاو و ده‌رفه‌تێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا كه ده‌بێ لەده‌ست نه‌درێت و هه‌مووان هاريكار بن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه و به‌دیهاتنى ئاشتى. له‌مباره‌يه‌وه، داكۆكييان له ڕۆڵى يارمه‌تيدەرانه‌ى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه كرده‌وه.
سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ته‌واو له پرۆسه‌كه و سه‌رخستنى دووپات كرده‌وه و ئاماده‌يى نيشان دا بۆ هه‌موو هاوكارييه‌كى پێويست له‌پێناو سه‌رخستنى ئاشتيدا. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها باسى له گرنگيى ئاشتى و لێكه‌وته ئه‌رێنييه‌كانى بۆ توركيا و ته‌واوى ناوچه‌كه كرد.
لاى خۆيه‌وه داوود ئۆغلو ستايشى په‌يوه‌ندييه‌كانى توركياى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانى به مايه‌ى بايه‌خ و گرنگى بۆ ئێستا و داهاتووى هه‌ردوولا، له قه‌ڵه‌م دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment