وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا: گفتوگۆمان لەگەڵ سەرۆكی هەرێم بەرهەمدار بوو
نوچهنێت
شەوی رابردوو چوارشهممە (28/ ئایار/2025) مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، دوای گفتوگۆی تەلەفۆنی دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس رایگەیاند "پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی بەرهەمدارم لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق هەبوو".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، كە هاوئاهەنگیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق دەبێتە هۆکاری سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکەش بەگشتی. هاوبەشی گرنگ لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئەمریکا سوود بە گەلانی عێراق و ئەمریکاش دەگەیێنێت.
هەر سەبارەت بەو كۆبوونەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاند، مارکۆ روبیۆ و نێچیرڤان بارزانی، ''باسیان لە هاوئاهەنگیی بەردەوام و گرنگیی نێوانیان بۆ بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی عێراق، سووریا و ناوچەکەش بەگشتی کردووە''.
وەزارەتەکە ئاماژە بەوەش دەكات، "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستخۆشی لە هاوبەشیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا ئەمریکییەکان و هەوڵەکانیان کردووە بۆ سوود بینین لە سەرچاوە نێوخۆییەکان تاوەکو عێراق ببێتە خاوەن وزەیەکی سەربەخۆ".
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارکۆ رۆبیۆ لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ''جەختی لەوەکردووەتەوە پشتیوانیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان وەکو بەشێکی سەرەکیی پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ عێراق دەمێنێتەوە.''
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment