‏سعوودیە: هێرشەكانمان بۆ سەر حەشدی شەعبی بۆ بەرگریی لەخۆمان بووە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی دەورەوەی سعوودیە لە راگەێندراوێكدا ئاشكرای دەكات، هێرشەكانی سەر حەشدی شەعبی عێراق لە سۆنگەی بەرگریی لەخۆكردن بووە، كە بەگوێرەی ماددەی (51) لە پەیماننامەی نەتەوەیەكگرتووەكان بەرگریكردن مافێكی رەوایە.

ئەمرۆ چوارشەممە (2026/7/29) وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە راگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، هەوڵی ئاڵۆزی نادەین، بەڵام هەر هێرشێكیش بكرێتە سەرمان رێكارەكان بۆ پارێزگاری لە سعوودیە و هاونیشتیمانیانمان دەگرینەبەر.

لە راگەێندراوەكە هاتووە، ئەو هێرشانە دوای ئەوە دێت، كە لە چەند رۆژی رابردوو گرووپە چەكدارەكانی سەربە ئێران هێرشیان كردە سەر ژێرخانی وزەی سعوودیە، ئەوەش لە كاتێدایە ریاز هەموو هەوڵێكی خستۆتەگەڕ بۆ كۆتاییهێنان بەو ئاڵۆزییانە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، هێرشی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران بژاردەیەكی نابەرپرسانە و پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی و پشتگوێخستنی برایەتی ئیسلامی و پابەندی بە پرەنسیپی دراوسێیەتی بوو.

وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە جەخت لەسەر ئەوەش دەكاتەوە، كە ئەو گورزانەی ئەمرۆ لەدوای گرتنەبەری رێكارە دیپلۆماسییەكانەوە دێت، هەروەك دەشڵێت، لە بەردەوامی ئەو هێرشانەی نێوان ئەمەریكا و ئێران، كە دۆناڵد ترەمپ راگرتنی هێرشەكانی راگەیاندووە، ئاڵۆزییەكان لە ناوچەی كەنداو زیاد دەكات.

هەر سەبارەت بەو هێرشانەی شەوی رابردوو، فەرماندەیی ناوەندیی هێزەكانی ئەمەریكا “سێنتكۆم” رایگەیاند، هێرشەكان بە هاوكاری لەگەڵ هێزە چەكدارەكانی سعوودیە بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران لە رۆژهەڵاتی عێراقەوە جێبەجێ كراوە.

لە بەشێكی دیكەی راگەیێندراوەكە هاتووە، ئەو هێرشانەی شەوی رابردوو، وەڵامدانەوەی زنجیرەیەك هێرشی درۆنی بووە، كە هێزەكانی ئەمەریكا و ژێرخانی وزەی سعوودیەی لە (72) دوو كاتژمێری رابردوو كردۆتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین