عێراق ئاستی هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەمەریكا بەرز دەكاتەوە کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ڕاپۆرتی کارگێڕیی وزەی ئەمەریکا (EIA) ئاشکرای دەکات هەفتەی رابردوو هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا زیادیکردووە، بە جۆرێک تەنیا لە هەفتەی ڕابردوو (5,139) ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە كردووە.

ڕۆژی یەکشەممە (یەکی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا لە هەفتەی ڕابردوودا زیادیکردووە. ئەمەریکا ڕۆژانە (5.8) ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی لە (10) دابینکەری سەرەکی هاوردە کردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، (661) هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا زیادیکردووە لە تێکڕای هەفتەی پێشوو کە (5.139) ملیۆن بەرمیل بوو. هەناردەکردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریکا بەرزبووەتەوە بۆ (235) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا کە (150) هەزار بەرمیل زیادیکردووە بە بەراورد بە هەفتەی پێشوو کە (85) هەزار بەرمیل بوو. 

جێگەی ئاماژە پێدانە، لە هەفتەی ڕابردوودا کەنەدا وەک دابینکەری سەرەکی نەوتی خاو بۆ ئەمەریکا مایەوە و بە تێکڕا (3.825) ملیۆن بەرمیلی لە ڕۆژێکدا هەناردە کردووە. دواتریش مەکسیک (588) هەزار بەرمیل و نایجیریا (464( هەزار بەرمیل و سعودیە (327( بەرمیل(، هاوکات هاوردەکردنی نەوت لە کۆڵۆمبیاوە بۆ ئەمەریکا (150) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە و دواتریش ڤەنزوێلا بە (149) هەزار بەرمیل دێت.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین