چین هێز نانێرێت بۆ ئەفغانستان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

زامیر کاپۆلۆڤ، بەڕێوەبەری کاروباری ئاسیا لە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، دەڵێت چین نیازی نییە لە دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا هێزی خۆی بنێرێت بۆ ئەفغانستان.

کاپۆلۆڤ، کە هەمان کات نێردەی تایبەتیی سەرۆکی رووسیایە بۆ کاروباری ئەفغانستان، کاتێک پرسیاریان لێکرد سەبارەت بەوەی ئایا پاش ئەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان دەکشێتەوە، چین هێزی سەربازیی خۆی نانێرێت بۆ جێگاگرتنەوەی هێزەکانی ئەمریکا؟ وتی "هاوڕا نیم لەگەڵ ئەو بۆچوونەی پێی وایە چین هێز دەنێرێت بۆ جێگاگرتنەوەی هێزە کشێنراوەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان".

کاپولۆڤ وتیشی "لە هەمو حاڵەتێکدا ئەو قسە و باسە هیچ بنەمایەکی نییە کە گوایە چین وەها نیازێکی هەیە".

ئەم لێدوانە لەکاتێکدایە لێکدانەوەی جیاجیا دەکرێت بۆ بابەتی کشانەوەی کتوپڕ و چاوەڕواننەکراوی هێزە سەربازییەکانی ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، کە بووەتەهۆی بەهێزبوونەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان و پێشڕەوی کردنی لە خستنە ژێردەستی خاکی زیاتری ئەفغانستان لەسەر حسابی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین