رووسیا ئەمریکا بە پێشێلی ڕێککەوتننامەی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت لە ڕادەی پابەندیی ئەمریکا بە ڕێککەوتنی (نیو ستارت) تایبەت بە سنووردارکردنی چەکە ئەتۆمییەکان و دەڵێت لە ژمارەی بۆمبەکان و سەکۆکانی هەڵدانی مووشەکی ئەتۆمیدا ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە.

به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى رۆیته‌رز رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو 24ى ئایار رووسیا نیگه‌رانى خۆى له‌ پابه‌ندبوونى ئه‌مریكا به‌ رێككه‌وتنى نیو ستارت ده‌ربڕیوه‌، لە بەرامبەردا ئەمریکا دەڵێت، "پابەندی ئەو ڕێککەوتننامە جیهانییەیە بۆ ڕێگری لە بەکارهێنانی تەکنۆلۆجیای ئەتۆمی لە بۆمبەکان و سەکۆ مووشەکییەکاندا لە دەرەوەی مەودای ڕێگەپێدراو".

مانگی شوبات جارێکی دیکە ڕووسیا و ئەمریکا ڕێککەوتننامەی نیوستارتیان نوێکردەوە، کە بەردی بناغەی ڕێگری لە چەکی ئەتۆمییە لە جیهاندا، ئەویش بە سنووردارکردنی کڵاوە ئەتۆمییەکان لەلایەن هەردوو زلهێزی جیهانەوە.

لێدوانە نوێیەکانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە سەروبەندێکدان کە تێیدا بڕیارە مانگی داهاتوو کۆبوونەوەی لوتکە ببەسترێ لەنێوان ڤلادیمیر پوتین و جۆ بایدن، پاش ئەو دۆخە نادۆستانەیەی کەوتووەتە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی زلهێز.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت ئەمریکا ٦٥ سەکۆی مووشەکی و ٤١ بۆمبی لەناوبردوون، بەڵام ڕووسیا هێشتا دڵنیا نییە کە ئێستاش ئەو سەکۆ و بۆمبانە توانای بەکارهێنانی کڵاوەی ئەتۆمییان نییە.

لە بەرامبەردا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت کە واشنتن تەواو پابەندی ڕێککەوتننامە ئەوتۆمییەکەیەتی لەگەڵ ڕووسیا و بەردەوامیش دەبێت لە پابەندییەکەی لەپاش ئەوەی مانگی شوبات ئەو ڕێککەوتننامەیە بۆ پێنج ساڵی دیکە درێژکرایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین