پوتین هەنگاوێکی نوێ دەست پێدەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

کۆشکی کرملین ڕایگەیاند، ڤلادمێر، سەرۆكی رووسیا پوتین ئامادەیە یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی ئێران و ئەمەریکاش بەردەوامە لە هەڕەشەکانی بەرامبەر ئێران.

ڕۆژی پێنجشەممە (پێنجی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، کۆشکی کرملین دەڵێت، "ئێمە هاوبەشییەکی بەهێزمان لەگەڵ تاران هەیە و سەرۆک پوتین ئامادەیی دەربڕیوە بۆ سوودوەرگرتن لەم هاوبەشییە و یارمەتیدان لە چارەسەرکردنی کێشەی ئەتۆمی ئێران". 

هەروەها دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "پوتین پێشنیاری کردووە بەشداری لە گفتوگۆکان بکات سەبارەت بە بەرنامە ناوکیەکەی تاران، ئاگادارین ئێران زۆر بە هێواشی هەنگاو دەنێت لە وەڵامدانەوەی پێشنیارەکەی واشنتۆن".

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ باسی لەوە کردبوو، "بەڕێوەبەرایەتییەکەی ڕێگە بە پیتاندنی یۆرانیۆم نادات".

لە بەرامبەردا، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، "پێشنیارەکەی واشنتۆن پێچەوانەی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی تارانە، ڕووسیا و ئێران هاوکارییە سەربازییەکانیان بەهێزتر کردووە و سەرەتای ئەم هەفتەیە، کرملین جەختی لەوە کردەوە، "تاران مافی ئەوەی هەیە پەرە بدات بە پرۆگرامی ئاشتیخوازانەی وزەی ئەتۆمی".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین