ڤلادمیر پوتین: ئەگەر هەیە نرخی نەوت بگات بە 100 دۆلار ئابووری جیهان

نوچەنێت

ڤلادمیر پوتین، خواستی رووسیای بۆ هاوسەنگ راگرتنی بازارەکانی وزە دووپاتکردەوە، بەڵام ئاشکرای کرد، ئەگەر هەیە نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بۆ 100 دۆلار بەرزببێتەوە.

سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین، ئەمڕۆ چوارشەمە لە کۆربەندی هەفتەی وزەی رووسیا وتارێکی پێشکەشکرد و  پلان و کارەکانی رووسیای بۆ بازارەکانی وزە لە ئێستا و داهاتوودا خستەڕوو.

پوتین خواستی وڵاتەکەی بۆ کارکردن لە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی گازی دوانە ئۆکسیدی کاربۆنی دژی ژینگە و گۆرانی کەش و هەوا ئاشکرا کردوو رایگەیاند"رووسیا هەموو توانایەکەی هەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێکارە و حکوومەتی رووسیای راسپارد بۆ ئەوەی بە وردی کار لەسەر ئەو پلانە بکەن".

سەبارەت بە قەیرانی بازارەکانی وزەی جیهانی، سەرۆکی رووسیا ئامادەی وڵاتەکەی بۆ هەناردەکردنی وزە و گازی زیاتر بۆ بازارەکان خستەروو. لە هەمانکاتدا پێشبینیەکانی بۆ داهاتووی نرخی نەوت ئاشکرا کرد و وتی" ئەوە ئاساییە کە نرخی نەوت لە داهاتوودا زیاتر بەرزبێتەوە وبگات بە 100 دۆلار، مەبەستم لە بازارەکانی رووسیایە"

هەروەها وتیشی" وڵاتەکەمان ڕێگە نادات نرخەکانی نەوت زیاتر بەرز ببنەوە و هەموو هەوڵیک دەدەین کە بازارەکانی وزە سەقامگیر بن".

ڤلادمیر پوتین جەختی لەوەیش کردەوە “ رێگا نادەین نرخەکانی نەوت بە ئاستێکی زۆر بەرز ببنەوە”.

ئەم قسانەی سەرۆکی ڕووسیا لە کاتێکدان، لە کۆبوونەوەی ئۆکتۆبەردا، ئەندامانی ئۆپێک پلەس هاواربوون لە هێشتنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت هاوشیوەی مانگەکانی تر و زیادنەکردنی، ئەمەیش نرخەکانی نەوتی بۆ 83 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزکردۆتەوە.

لە هەمانکاتدا جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا لەو کاتدا ، پشتگیری بڕیارەکانی ئۆپێک پلەسی کرد و دووپاتیکردەوە، بڕیارەکان لە قازانجی بازارەکانی وزەن

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین