ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر چەند بەرپرسێکی نزیک لە ئێران سەپاند ئێران

نوچە نێت

ئەمەریکا دووبارە لیستێکی سزای نوێی لەبارەی ئێران ڕاگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەكات، کە سزایان بەسەر چەند بەرپرسێک و ڕێکخراوێک سەپاندووە بەهۆی ئەوەی کاری نایاسایی و هاوکاری ئێرانیان کردووە.

ئەمڕۆ شەممە (شەشی حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (HABAR) بڵاویکردەوە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بە تۆمەتی هاوکاری ئێران سزای بەسەر (10) بەرپرس و (27) ڕێکخراو سەپاند.

شارەزایان پێیان وایە ئەم بڕیارە دووبارە قەیرانێکی نوێ لە نێوان ئێران و ئەمەریکا دروست دەکات، هەروەها وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، سزاکان بە شێک لە قەوارەکانی ئیمارات و هۆنگ کۆنگ دەگرێتەوە کە بەشێکیان لە ساڵی (2024) سزایان بەهەمان تۆمەت لەسەر تۆمارکرابوو.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەوانەی سزایان بەسەر سەپێندراوە هەڵگری ڕەگەزنامەی دوو وڵاتی جیاوازن، چالاکییەکانیان لە تاران و شارەکانی دیکەی ئێران و دوبەی و لەندەن لەگەڵ ئێران چڕکردۆتەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕاشیگەیاندووە، ئەوانەی سزادراون هەوڵیان داوە لە ڕێگەی بازرگانی گشتی و پترۆکیمیایی و گواستنەوەی پارە و خزمەتگوزاری لۆجستی بە نایاسایی هاوکاری ئێرانیان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین