یەكێتیی ئەوروپا هاوردەكردنی نەوت و گازی ئێران قەدەغە دەكات ئێران

نوچە نێت

یەکێتیی ئەوروپا جارێکی تر سزای زیاتری بەسەر ئێران سەپاند بەهۆی چالاکییە ئەتۆمییەکانیەوە، لە چوارچێوەی سزاکان وەک یەکەم هەنگاو برۆکسل هاوردەکردنی نەوت و گازی ئێران قەدەغە دەکات.

ڕۆژی دووشەممە (2025/9/29) ئاژانسی (ئەنادۆڵ) بڵاویکردەوە، بەهۆی بەردەوامی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەنجومەنی یەکێتیی ئەوروپا بڕیاری دا دووبارە سزا بەسەر ئێران بسەپێنێت بەهۆی چالاکیەکانی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی. ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت جارێکی تر سزای جیاواز بەسەر ئێران سەپێندرایەوە و بووە هۆی گەڕانەوەی ئۆتۆماتیکی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نموونە، سنووردارکردنی پاڵپشتی دارایی و ئابووری. کە جارێکی تر ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر کەرتەکانی بازرگانی، بانک و گواستنەوە دەبێت.

بە گوێرەی سزا سەپێندراوەکانی سەر ئێران، یەکێتیی ئەوروپا هاوردەکردن، کڕین و گواستنەوەی نەوتی خاوی ئێران و گازی سروشتی و بەرهەمەکانی پترۆکیمیایی لەگەڵ خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکان قەدەغە دەکات. سزاکان هەروەها فرۆشتن و دابینکردنی کەلوپەلی وزە و کانزای گرانبەهاش دەگرێتەوە.

جگە لەمانەش یەکێتیی ئەوروپا جارێکی تر سەرمایەی بانکی ناوەندی ئێران و ژمارەیەک لە بانکی بازرگانی گەورەی ئێرانی بەستووەتەوە بە قەدەغەکردنی گواستنەوەکان، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە دیپلۆماتکارانی ئەوروپا و ئەمەریکا بەردەوامن لە هاندانی ئێران بۆ بەشداریکردن لە دانووستاندنەکان.

لە کۆتایی مانگی ئابی (2025)دا هەریەکە لە فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا نەتەوە یەکگرتووەکانیان ئاگادار کردەوە کە ئێران پابەندی بەڵێنەکانی نەبووە و بەردەوامە لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین