ئەمەریكا بەشێك لە سزاكانی سەر دیمەشق هەڵدەگرێت
نوچە نێت
وەرگێڕانی: سنوور یاسین
سووریا پێشوازی لە بڕیاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا کرد بۆ لابردنی ئەم وڵاتە لە لیستی سزاکان، کە لە یاسای یاسا فیدراڵییەکاندا دانراون.
ڕۆژی سێشەممە (26/8/2025) ماڵپەڕی (SANA) بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا لە ڕاگەیێندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، هەنگاوەکە ئاماژەیە بۆ پەرەسەندنێکی ئەرێنی بە ئاراستەیەکی دروستدا، کە کاریگەرییی ڕاستەوخۆی لەسەر بارودۆخی مرۆیی و ئابووریی گەلی سووریا دەبێت و یارمەتیدەر دەبێت لە ئاسانکاری بازرگانی و جموجۆڵی دارایی و لابردنی سنووردارییەکانی سەر هەناردەکردنی ئەمەریکا بۆ سووریا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، کاتی بڕیارەکە هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی دووەم شاندی فەرمی کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ دیمەشق بە سەرۆکایەتیی تۆم باراک، نێردەی ئەمەریکا لە سووریا کە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریاوە پێشوازیان لێکرا وەک بەشێک بۆ دەستپێکردنی بەشێکی نوێ لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش و دیالۆگی بنیاتنەر.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنیەتی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ڕەخساندنی دەرفەتی نوێ کرا بۆ هاریکاری نێوان هەردوو وڵات. هاوکات تیشک خرایە سەر زیادبوونی پشتیوانی کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ ئەو کارانەی کە ئامانجیان لابردنی سزاکانی ئەمریکایە لەسەر سووریا و هەوڵەکانیش بۆ هەڵوەشاندنەوەی یاسای قەیسەر تا کۆتایی ئەمساڵ.
ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا لە كۆبوونەوەكەدا، سوپاسی هەوڵەكانی کۆنگرێسی ئەمەریکا كرد و جەختی لەوە کردەوە، ئەم پەرەسەندنانە بەردەوامی ڕێبازێکی پراکتیکی و ئاشکران کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا دەکات، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بەرەو پێشەوە دەبات.
هەر لە ڕاگەیێندراوە هاوبەشەکەدا دووپات کراوەتەوە، حکومەتی سوریا پابەند دەبێت بۆ بەردەوامی دیالۆگ و هاوکاری لەگەڵ سەرجەم هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان لە هەموو وڵاتانی جیهانەوە، هەروەها پێویستە لەسەر بنەماکانی سەروەری و ڕێزی هاوبەش بێت، بەشێوەیەک کە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی گەلی سووریا و گەلانی ناوچەکە بەرەو پێشەوە ببات.
دوێنێ دووشەممە (25/8/2025) وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بە فەرمی ڕایگەیاند، بڕیاری کۆتایی درا بۆ هەڵگرتنی لیستی سزا سەپێندراوەکان بەسەر سووریادا، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا فەرمانی کردبوو بە هەڵوەشاندەوەی سزا سەپێندراوەكانی سەر سووریا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment