وەبەرهێنان لە وزەی ئابووری جیهان
ئەنجومەنی وزەی بای جیهانی GWEC، پێشبینی دەکات تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021، توانای بەرهەمهێنانی وزەی با بۆ زیاتر لە 817 گێگاوات بەرزبێتەوە، هاوکات 3.3 ملیۆن هەلی کاری نوێ لەو بوارەدا دەرخەسێنێت لە سەرتاسەری جیهاندا.

نوچەنێت

پەرەپێدانی وڵاتان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کاربۆنی، دەرەفەتی شیاوی بۆ وڵاتان دروستکردەوە لە بەرهەمهێنانی وزە لە شەپۆڵەکانی با. لەو باریەوە  ئەنجومەنی وزەی بای جیهانی GWEC، پێشبینی دەکات تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021، توانای بەرهەمهێنانی وزەی با تا کۆتاییەکانی 2021  بۆ زیاتر لە 817 گێگاوات بەرزبێتەوە، هاوکات 3.3 ملیۆن  هەلی کاری نوێ لەو بوارەدا دەرخەسێنێت لە سەرتاسەری جیهاندا.

لە ڕاپۆرتەکەی ئەنجوومەنی تایبەت بەو بوارە هاتووە،  پێشبینی دەکرێت کە کۆی توانای نوێی هێزی با ( وشکانی و دەریا )  بە بڕی  470 گێگاواتی تر زیاد بکات  لە نێوان ساڵانی  2021 بۆ 2025 ، کە ئەمەش توانای وزەی  بای کەڵەکەبوو بۆ زیاتر لە 1000 گێگاوات بەرزدەکاتەوە.

پلانی وڵاتان بۆ بەرهەمهێنانی وزەی “با”

 سەرۆکی سیاسەت و پڕۆژەکان لە ئەنجومەنی وزەی بای جیهانی  “جۆیس لی” ڕایگەیاند پێویستە وڵاتان پلانەکانیان خێراتر بکەن بۆ گۆڕینی وزەی جێگرەوە کە بە وزەی نوێکراوە ناسراوە ، بۆ کەمکردنەوەی دەرچووەکانی کاربۆن لە ماوەی دەساڵی داهاتوودا و کارکردن بۆ سیاسەتی سفر  کاربۆنی تا ناوەڕاستی سەدە" هەروەها ووتی"  گواستنەوە بۆ وزەی جێگرەوە چەندی ڕەهەندی  ئابوری و کۆمەڵایەتی هەیە، نەک تەنها دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەرچووە کاربۆنییەکان، بەڵکو یارمەتیدەرە بۆ دروستکردنی وەبەرهێنانی نوێ و دروستکردنی هەلی کاری تازە"

وڵاتانی جیهان بە رێژەی جیاواز پەنایان بردۆتە بەر بەرهەمهێنانی وزەی نوێبووەوە لە پێناو پاراستنی ژینگەی وڵاتەکانیان و کەمکردنەوەی کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی پیسبوونی ژینگە. جیهان بە گشتی لە ساڵی 2020ـدا زیاتر لە 93 گێگاوات وزەی “با”ـی بەرهەمهێناوە، ئەمەش بە واتای زیادبوونی ڕێژەی بەرهەمهێنان دێت بە زیاتر لە ٪50 بەراورد بە ساڵی 2019. لە ئێستادا کۆی بەرهەهێنانی وزەی “با” زیاتر لە 744 گێگاواتە، کە تەنیا توانای ڕێژەی ٪7 ـی کۆی بەرهەمهێنانی کارەبای جیهانە.

چین لە وڵاتە پێشەنگەکانی جیهان دێت لە زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنای وزەی" با"، بەراورد بە ساڵی 2019، ئاستی بەرهەهێنانی وزە دۆستی ژینگە لەو وڵاتە بڕی 52 گێگاوات بووە، کۆی وزەی بەرهەم هاتوو لە چین زیاترە لە 289 گێگاوات.

ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی بەرهەهێنانی وزەی “با” رایگەیاندووە کە وڵاتەکەی کار دەکات بۆ زیادکردنی بڕی بەرهەمهێنانی ئەو جۆرەی وزە بۆ زیاتر لە 30 گێگاوات تا ساڵی 2030، ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لە پلانی گەشەسەندی ئابووری ئەمریکا لە لایەن ئیدارەی جۆ بایدن خرایە ڕوو، کە ئامانج لێی رەخساندنی هەلی کاری نوێ یە لە پێناو گرنگیدانی زیاتری وڵاتەکەی لە بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە.

شانشینی بەریتانیا لە پلانی دایە تا ساڵی 2030 ڕێژەی بەرهەمهێنای وزەی “با” بۆ زیاتر لە 40 گێگاوات بەرزبکاتەوە، بەڵام پلانی وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا زیاترە و هەوڵدەدەن تا ساڵی 2030 ڕێژەی بەرهەمهێنانی ئەو وزەیە بۆ 60 گێگاوات و تا ساڵی 2050 بۆ زیاتر لە 300 گێگاوات بەرزبکاتەوە.

بەڵام ئاستی بەرهەمهێنانی وزەی “ با” لە رووسیا  لە 312 مێگاوات بۆ زیاتر لە 1027 مێگاوات بەرزبۆتەوە.

بەشێک لە وڵاتە عەرەبیەکانیش ئامانجیان بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەرهەمهێنانی وزەی “با” ـیە لە دەییەکانی داهاتوودا. وڵاتی سعودیە لە پێشەنگی وڵاتە عەرەبیەکانە بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە 27 گێگاوات وزە تا ساڵی 2024، لەو وزەیە 7 گێگاوات وزەی بایە، ئەویتر بەرهەمهێنانی وزەیە لە رێگەی خۆرەوە. 

هەروەها کۆمپانیای ئەکوا پاوەری سعودیە پڕۆژەیەکەی فراوانی لە وڵاتی مەغریب بۆ بەرهەمهێنانی 120 مێگاوات وزەی بە گوژمەی زیاتر لە 189 میۆن دۆلار دەستپێکردووە. سەبارەت بە وڵاتی میسر، لە پلانیدایە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2021 دەستبکات بە بەرههمهێنای ئەو جۆرەی وزە.

هەلی کار لە سێکتەری وزەی “با”ـدا

زانیارییە راگەینداراوەکان لە ناوەندی توێژینەوەی ئەنجوومەنی GWEC، ئاماژە بە بوونی زیاتر لە 1.2 ملیۆن هەلی کار دەدەن بۆ ساڵی 2020 و بڕی 751 گێگاوات لەسەر دەستیان بەرهەمهاتووە، بە جۆرێک 550 هەزار کارکەر لە چین و 260 هەزار کارکەر لە بەرازیل و 115هەزار کارکەر لە ئەمریکا و 63  هەزار کارکەر لە هیندستان کاریان کردووە.

پێشبینی دەکرێت ئاستی کارکردن لەو بوارە بۆ زیاتر لە 3.3 ملیۆن کەس بەرزبێتەوە

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین