کۆرۆنا و هەلی کاری ئافرەتان ئابووری جیهان

نوچەنێت

ساڵی 2020 بە ساڵێکی سەخت بۆ ئافرەتە خاوەن کارەکان دادەنرێت، چونکە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بووە هۆی لەدەستدانی ڕێژەی ٪5 هەلی کاری ئەو ئافرەتانی جیهان کە لە بواری جودا دا کار دەکەن.

ناوەندی oxfam، لە نوێترین توێژینەوەیدا، ئاماری لەدەستدانی هەڵی کاری لە لایان ئافرەتانەوە بە هۆی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆنا بڵاوکردۆتەوە، لە توێژینەوەکەدا هاتووە، ژمارەی ئەو ئافرەتانەی کارەکانیان لە دەستداوە، زیاترە لە 64 ملیۆن ئافرەت، واتە کۆی ٪5 ئەو ئافرەتانەی کاریان هەبووە لە جیهان بێ کار ماون، ئەمەش بۆتە زیان گەیاندن بە بڕی 800 ملیار دۆلار لە داهاتی هەر تاکێکی ئافرەت.

سەبارەت بە پیاوانی خاوەن کار ئەو ڕێژەیە کەمترە، بە جۆرێک لە ساڵی 2020ـدا، تەنیا ڕیژەی ٪3.9 پیاوانی خاوەن کار بە هۆی پەتای کۆرۆنا کارەکانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین