دەمیرتاش لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل: کاتی بوێرییە، نەوەک حەماسەت
نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (18/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئیندپێنت) هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە رێی دەستنووسێکەوە لە زیندانی ئەدیرنە بە ناونیشانی کاتی بوێرییە، نەوەک حەماسەت پەیامێکی لەبارەی جەنگی ئێران و ئیسرائیل بڵاوکردەوە.
دەمیرتاش دەشڵێت، ساڵانێکی زۆرە رژێمی ئێران بەتەواوی رووی دیموکراسی و مافی مرۆڤەوە داخراوە، بەم هۆیەوە ناحەقیەکی زۆری بەرامبەر بە هاونیشتیمانییانی خۆی کردووە. بەڵام هیچ هۆکارێک هی ئەوە نییە وا بکات دەستوەردانی داگیركاری بکرێت.
دەبارەی هێرشەكانی ئیسرائیلیش بۆ سەر ئێران و دەستپێكردنەوەی گفتوگۆكان ئاماژە بەوە دەكات، ''بەڵام ئەمەی دەیبینین ئەوەیە؛ داگیركەرەكان، هەتاوەکو ئەنجامەکان لە بەرژەوەندیی خۆیان کۆتاییان پێنێت، لە دەستوەردانەکانیان بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ناوەستن.
دەمیرتاش پێی وایە، لە دۆخێکی وەهادا دەبێت هەوڵ بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری بدرێت و بەرەی نێوخۆ بەهێز بکرێت، هەروەها گوتیشی، دەبێت بانگەوازەکەی (27)ی شوباتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بە بنچینە وەربگیرێت، نابێت هیچ بەربەستێک بۆ پرۆسەی خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدادانی پەکەکە دروست بکرێت. دەبێت هەموو لایەنەکان بە زوویی و بە بوێرییەوە کار بۆ ئەمە بکەن.
بە بۆچوونی دەمیرتاش، یەکێک لەو هەنگاوانەی بەرەی نێوخۆ لە تورکیا بەهێز دەکات، رزگارکردنی ئەو سەرۆک شارەوانییانەیە، کە قەییومیان بۆ دانراوە، باسی لەوەش کرد، دەبێت کۆتایی بە گێچەڵەکانی دەسەڵاتی دادوەری بهێندرێت، کە نە خزمەت بە بەهێزکردنی بەرەی نێوخۆ دەکات، نە خزمەت بە بەهێزکردنی هەستی دادپەروەری دەکات.
هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، لەو دۆخەدا نابێت هیچ لایەنێکی تورکیا بەدوای ''بەرژەوەندیی سیاسییەوە بێت، کە ئەنجامی مەترسیداری لێبکەوێتەوە. با هەمووان لەیادیان بێت، داگیركاری هەتاوەکو خۆی هەزار دەستکەوت بەدەستنەهێنێت، یەک دەستکەوتیش نادات بە کەس. ئێمە وەک کۆمەڵگەی تورکیا، لەم دۆخەدا دەبێت یەکگرتوو و یەکدەست بین. ئەگەر پێویست بکات، لە ئەدیرنەوە تاوەکو هەکاری "جۆڵەمێرگ"، دەبینە سوپایەکی گەل کە لە (86) ملیۆن کەس پێکبێت.
دەمیرتاش دەشڵێت، تورکیا دەتوانێت بە رۆحییەتی برایەتییەوە چارەسەر کێشەکانی لەناوخۆی وڵاتەکەی بکات، هەر هەوڵ و رێگەیەکی دیکە بەدەر لەمە، بەرەو بەڵامان دەبەن. بۆ ئەمەیش، دەبێت دوور بین لە مامەڵەیەکی تۆڵەسێنانە و رقدارانە، دەبێت بوێر و دڵسۆز دەبین'.
دەمیرتاش پێیوایە، بەهێزکردنی بەرەی نێوخۆ لە بەرژەوەندیی هەموو لایەنە سیاسییەکانی تورکیایە، هەروەها گوتیشی، مادام پاشناوی هەموومان تورکیایە، کەواتە داوا لە هەمووتان دەکەم لە چواردەوری ئەم پاشناوە یەکبگرن.
هاوسەرۆكی پێشووتری هەدەپە ئاماژە بەوەش دەكات، كە دەبێت تورکیا پێشبینی هەموو ئەگەرێک بۆ جەنگی ئێران و ئیسرائیل بکات، ئاماژەی بەوەش کرد، دەبێت بەرنامەیەک بۆ سیاسەتی نێوخۆ و دەرەوە بەشێوەی ماوەکورت، مامناوەند و درێژ دابڕێژرێت. پێویستە لەسەر داوای سەرۆککۆمار، لە ماوەیەکی نزیکدا هەموو سەرۆکی پارتە سیاسییەکان لە پەرلەمان کۆبوونەوەیەک بۆ ئەم مەبەستە ساز بکەن.
لە کۆتایی پەیامەکەشیدا دەڵێت، بێگومان رۆژێک ئەم گەردەلوولە دادەمرکێتەوە و ئێمەش وەک گەلانی دێرینی ئەم خاکە، بەیەکەوە لێرە بە ئازادی و یەکسانی دەژین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment