زانایانى پەیمانگەى وایزمانى ئیسرائلى: رەنجى دەیان ساڵمان بەباچوو
نوچە نێت
وەرگێڕانى: ئیسماعیل تەها
پەیمانگەى وایزمان بە گرنگترین ناوەندى لێکۆڵینەوەى زانستى لە ئیسرائیل دادەندرێت، لە سێیەم رۆژى هێرشەکان ئێران لە شەوى یەکشەممە بۆردوومانى کرد، بەگوێرەى لێدوانى زاناکانى ئەو پەیمانگەیە کارى زانستیى چەندین ساڵەیان بەبا چوو، ئەو پەیمانگەیە تەمەنى نزیکەى سەدەیەک دەبێت، لە چەندین کۆلێژ پێکهاتووە، چەندین لێکۆڵەر کاریان تێدا کردووە، بەگوتەى زاناکان سەدان نموونەی بۆ لێکۆڵەوە کۆکردبۆوە بەو بۆردوومانە هەمووى لە ناوچوو.
رۆژنامەى هارتسى ئیسرائیل لە راپۆرتێکدا تیشک دەخاتە سەر گرنگى پەیمانگەى وایزمان، لەو راپۆرتە نووسیوویەتى ساڵانێکى کارى زانستى بە وێرانکردنى پەیمانگەى وایزمان بوو بە باباچوو.
گرنگى پەیمانگەى وایزمان
رۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، بە ئامانجگرتنى پەیمانگەى وایزمان لە لایەن ئێرانەوە بە جۆرێکە دەبێت لە سفرەوە دەستى پێبکەنەوە، ساڵێکى زۆر بەربەست لەبەردەم لێکۆڵینەوەى زانستى درووست دەکات.
لە راپۆرتەکە هاتووە، ئەو پەیمانگەیە باشترین پەیمانگەیەى لێکۆڵینەوەى زانستییە لە جیهان، ناوچەیەکى نیشتەجێى لەخۆى گرتبوو، کە دەیستەى وانەگوتنەوە و خێزان و قوتابییەکانى تا بەرەبەیانى یەکشەممە تێیدا نزیک کاتى هێرشەکە نیشتەجێ بوون.
ئیلداد تەزاهور، ئەندام لە بەشى بیۆلۆجیا کە ماوەى (22) ساڵە لەناو ئەو زانکۆیە نیشتەجێیە دەڵێت، کاتیک پەنامان بردە بە ژێرزەمینەکە و لەوێ دانیشتین، گوێمان لە دەنگى دوو تەقینەوەى زۆر گەورە بوو، دەستبەجێ هەستم بەوە کرد، کە پێشتر شتى لەو جۆرەم نەدیووە، هەموو شتێک لەو ژێر زەمینە جووڵایەنەوە، دۆخەکە شێتانەبوو,
پێش ئەوەى پیاوانى ئاگرکوژێنەوە بگەن وێنەى زیانەکان لە گرووپەکانى وەتس ئاپ بڵاوکرایەوە، تزاهور دەڵێت، لەناکاو باڵەخانەى تاقیکەت دەبینى دەسوتا، تۆ بڕوات نەدەکرد، درکم بەوە کرد، تاقیگەکەمان نەما، هەستم کرد وەک ئەوەیە کە ئێمە لە جەنگ بین، لە نزیک تاقیگەکە سێ قات بوو داڕوخان, هیچ شوێنەوارێکى تاقیگەکە نەما.
ئەو نمونانەى بە درێژایى چەندین ساڵ کۆمان بۆ لێکۆڵینەوە کردبۆوە، لەگەڵ ئەندامانى تیمەکەم هەوڵمان دا دەربازیان بکەین، ئێمە لە لوتکەى حەماسەتمان دابووین، پێویست بوو لەسەرم هیواى خۆم دەبڕم,، ئێمە خۆمان بونیاد دەنێینەوە و دەبووژێینەوە، ئێمە رێگە نادەین بمانڕوخێنن، بەڵام لەگەڵ تێپەڕینى چەند کاتژمێرێک ئەو پڕۆفیسۆرە درک بەو زیانەى ئێران کە لێداون، بۆیە دەڵێت، ئەوە تووشى شۆکى کردم هیچ شتێک نەماوە، گوتم لێرەوە ماوەکە زۆر درێژە، کارەکە بەوجۆرە نییە، شتێک بەسەرچووە دەتوانێت بچیت لە شوێنێکى دیکە بیکڕیت، چونکە کاتێک بابەتێکى زانستى بڵاودەکەیتەوە، پێویستە زانیارى خام پێکەش بکەیت، لێرەش بەدواوە ئەو کارە ئەستەمە، بۆیە ئەو کارە کۆتایی هات.
لە راپۆرتەکەى رۆژنامەى هارتس هاتووە, ئەو زانایانە باس لەوە دەکەن کە کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەى دیکە هەبوو لەهەمان باڵەخانە کارى تێدا دەکرا، بەڵام ئێستا هەموو شتێک لە دەست چوو، دەبێت لە سفرەوە دەستى پێ بکەینەوە. تزاهور جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پێویستە لەسەریان رووبەرێکى دیکەى کارکردن بدۆزرێتەوە، لەوانەشە لە دەرەوەى زانکۆ بێت، ئەوەش روون نییە چەندى کات دەوێت، بەڵام من بڕوام وایە ئێمە درووستى دەکەین، رێگەیەکى دیکە من تەسلیم نابم.
پڕۆفیسۆر عیران سیگال، پسپۆڕ لە زانستى زیندوەرزانى دەڵێت، لەو باڵەخانەى کە زیانى راستەوخۆى پێکەوتەوە، لایەکى بەتەواوى وێران بوو، هەندێک لە تاقیگەکانى وێران بووە، کە هاوبەش لە پڕۆژەى پەرەپێدانى پزیشکى کەسى بە بەکارهێنانى زیرەکى دەستکرد.
سیگال لەدواى هێرشەکە چۆتە لاى باڵەخانەکە لەگەڵ تیمەکەى هەزاران نموونەى بیۆلۆژیان دەرهێناوە کە بە درێژایى چەندین ساڵ لە مجەمیدە هەڵیان گرتبوو، پاش وێران بوون گواستۆتیانەوە بۆ سەلاجەى زانایانى دیکە، لەو کاتەدا کە شتەکانى ناو یەکێک لە موجەمیدەکانمان دەگواستەوە زەنگى ئاگادارى لێیدا، ئێمە پەنامان بردە بە شوێنێکى پارێزراو، لە چرکەساتى کۆتایی توانیمان نموونەکان رزگار بکەین.
ئەو زانایە دەڵێت، بەهاى ئەو شتانەى تاقیگەیە بوو بڕەکەى ملیۆنان دۆلار بوو، هەندێکى لە ئینگلتەرا و ئەڵمانیا هاتبوو، ئێستاش ئەوەى رزگار کراوە نزانین چەندە زیانى بەرکەوتووە،ـ ئایا بۆ بەکارهێنان دەنگوجێت، ئێمە تاوەکوو ئێستا دەرفەتمان نەبوو بزانین شایەنى چاکردنەوەیە یاخود دەبێت بیگوازینەوە بۆ تاقیگەیەکى نوێ.
ئەو زانایە باس لەوە دەکات ماوەى (20) ساڵە لەو پڕۆژە کاردەکات، تیمەکەى (50) لێکۆڵەرى تێدایە، دەشڵێت، ئەوە پڕۆژەى تەمەن بوو، لەناکاو هەموو شتێکى وێران بوو، ئاشکرایە ئەو گورزە زۆر بە ئازارە بۆ لێکۆڵینەوەى زانستى کە بۆى هەبوو سوودى بۆ مرۆڤایەتى هەبێت.
بەڵام لەگەڵ ئەوەش هیواى هەیە کە هەموو شتێک لەدەست نەچووە، دووبارە دەستپێکردنەوەى کاتى دەوێت، هیواخوازم درێژە نەکێشێت، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر دووبارە بونیادناوەى، بەڵکوو بەشێوەیەکى باشتر.
ئۆرین شۆلینر، پرۆفیسۆر وەک ئەو دوو زانایە کە ساڵانێک کارى لەو شوێنە وێرانبووە کردووە دەڵێت، هیچ شتێمان نەبوو بۆ دەربازبوون، تاقیگەکە بووە بە هەڵم و چوو بە ئاسمان، DAN هەبوو لە موجەمیدە بوو، بەڵام هیچى نەماوە، چەندین خانە هەبوو بە کارمان دەهێنا، هیچى نەما، کارى چەندین ساڵمان بە باباداچوو.
مێژووى پەیمانگەى وایزمان
هەر سابەت بە گرنگى ئەو پەیمانگەیە ماڵپەڕى عەرەبى جەدید لە راپۆرتێکدا تیشک دەخاتە سەر گرنگى ئەو پەیمانگەیە و بە دڵى ئیسرائیلى ناو دەبات.
مێژووى درووستکردنى دەگەڕێتەوە بۆ (1934) بە ناوى دانیارى دانیال زەیف ناونراوە، پاشان گۆڕا بۆ پەیمانگەى زەیف، لە راستى دکتۆر و زاناى کیمیائى حاییم وایزمان کە ماوەى (30) سەرۆکایەتى بزووتنەوەى زاینۆزمى دەکرد دایمەزراندووە.
پاڵپشتى دارایى
پاڵپشتى دارایى ئەو پەیمانگەیە سەرچاوەکەى دۆستەکانى وایزمان بوو، لەوانە مۆشیە زەیف، ریڤکا زەیف، ئەوان خاوەن تۆڕى بازرگانى "کارکز آن سبەنسەر"بوون، بۆیە لە سەرەتاوە ناوى کوڕەکەیانى لەسەر بوو کە بە منداڵى مردبوو، بەناوى پەیمانگەى زەیف بوو.
لە (70) ساڵەى لە دایکبوونى وایزمان لە (1944) دۆستەکانى زۆرینەیان چالاکوانى زایۆنستى بوون لە ئەمەریکا لە سەرووى هەموویانەوە مائیر واسگل، "لیژنەى ئەمەریکى لە پێناو پەیمانگەى وایزمن"کە سامانیکى زۆرى بۆ فراوانکردنى پەیمانگەکە دابین کرد، لە سێى حوزەیرانى (1946) وایزمان بەردى بناغەى بۆ ئەو پەیمانگە نوێیە دانا، دەستکرا بە کارەکانى فراوانکردنى ئەو پەیمانگەیە، ئەندازیاران ئاریە ئەلحەنانى، یسرائیل دیکر، ئەریئیل شلیر، ئەندازیارى بیناسى سەرپەرشتیان دەکرد.
لەگەڵ دەرکردنى فەڵەستینیەکان لە (1948) لەو پەیمانگەیە کار لەسەر چەکى زانست کرا، زۆرینەى سەرۆکەکانى ئەو یەکەیە ئەوانە بوون، لەوانە براکانى ئەفراهیم، ئەهرون کاتسیر، پڕۆفیسیۆرە کیمیاى فیزیائى، کە لەسەر دەستى خۆبەخشەکان لە فڕۆکەخانەى لەد کوژرا، یسرائیل دۆسترۆفیسکى، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى لیژنەى وزەى ئەتۆمى، عاموش دا شاڵیت، پاشتر بوونە زاناناى پێشەنگ لە پەیمانگەى وایزمان.
لە دووى تشرینى دووەمى (1949) ئەو پەیمانگەیە بە فەرمی لە پەیمانگەى زەیف گۆڕا بۆ پەیمانگەى وایزمان بۆ زانستەکان، ئەوەش بە دانپێدانانى بنەماڵەى زەیف بوو، لە هەمان رۆژ باڵەخانەى یەکەم لەو پەیمانگەیە کرایەوە، کە ئەمڕۆ بە باڵەخانەى زیسکیند ناسراوە، ئەو باڵەخانەى کە لە پەیمانگەى زەیف برەگمان سەرۆکایەتى دەکرد، گۆڕا بۆ پێنج بەش لە پەیمانگەى نوێ.
سەرۆک بەشەکانى دیکە لەو پەیمانگە نوێیە بەسەر زانا لێهاتووەکان لە هەموو جیهان دابەش کرا، بەڵام یەکێک لەوانە حاییم لەیب بیکریس بوو، ئەو پۆستەى قبووڵ کردووە چوو بۆ تەلئەبیب، لەپشت دامەزراندنى دەزگاى " WEIZAC-Weizmann Automatic Calculator" کە بە ئامێرى ئەلیکترۆنى دادەندرێت لە ئیسرائیل کارى کردبێت.
بەشەکانى دیکەى لەو پەیمانگەیانە ئەو زانایانەى لە ئیسرائیل پێگەیشتن سەرۆکایەتیان دەکرد، لەوانە یسرائیل دۆسترۆفسکى، ئاهاروان کاستیر، ئیفرایم کاتسیبر، چوارەم سەرۆکى ئیسرائیل، و سەرۆکى بەشى ڤیزیا، مائیر فایسجیل چالاکوانى زایۆنى باڵى راستڕەوى وایزمان، بەرهەمهێنەرى هۆڵیۆدى پێشوو و بەڕێوەبەرى پەیمانگە.
لە ساڵی 1958 لە پەیمانگا یەکەم تەنۆلکەی تاودانی لە جۆری ڤان دی گراف جێگیر کرد. لە ساڵی 1965یش پەیمانگا تەنۆلکەی تاودانی هاوتای تەواو پێشخست. لەنێوان ساڵەکانی 1976 تا ساڵی 2010، تاودانە تەنۆلکەکانی کۆڵبەر لە پەیمانگا بووە تاوەرێکی مەشخەڵى بیناسازی بەرچاو، تاوەکوو دەستەڵات پۆلبەندی بکا بە پارێزەری پێگە کولتوورییەکانی ئیسڕائیل تا ببێتە پێگەیەکی کەلەپووری.
پێکهاتەى پەیمانگە
پەیمانگەى وایزمان پێنج کۆلێژى تێدایە، باییۆلۆجیا، بیۆکیمیا، کیمیاء، فیزیاء، ماتماتیک، زانستى کۆمپیتەر، ئەو کۆلێژانە (17) بەشیان هەیە، لەگەڵ یەکەى زانستەکانى شوێنەوارى، لە پاڵ ئەوانەش سکۆڵى لێکۆڵینەوەى هەیە، کە بە دەستەى ئەکادیمى دادەندرێت کە پلەى ماستەر و دکتۆرا دەبەخشێتە قوتابیان.
دەربارەى بوودجەى بەکاربدرنى ساڵانەش لە ساڵى (2022-2023) نزیکەى (2.1) ملیار شیکل بوو، سەرچاوەکانى دابەش دەبێت بەسەر (43%) پاداشت و بەخشینى پەرەپێدانى مەعریفەیە، لە (25%) بوودجەى دەوڵەتە لە (19%) پاداشتى زانستى و لێکۆڵینەوە بوو، لە (12) بەخشین بوو، لە (1%) لە سەرچاوە جۆراوجۆرە دیارینەکراوەکان بوو.
ئەو پەیمانگەیە ئەرکى بە بازاڕکردنى ئەو بەرهەمە مەعریفیانەیە بۆ کۆمپانیاى (ییدع) کە کۆمپانیایەکى تایبەت برەو بە جێبەجێکردنى ئەو پیشەسازییانە دەدات کە لەسەر بنەماى داهێنانى زانایەکانە، ئەو کۆمپانیایە لە (1959) دامەزراوە، لەو کاتەوە (1400) خێزان خۆیان تۆمارکردووە، لە (1973) ئەو کۆمپانیایە (1973) رێککەوتنى لەگەڵ کۆمپانیا ئیسرائیلییەکان بۆ بەکارهێنانى داهێنە جۆراوجۆرەکان واژۆکردووە، (42) کۆمپانیاى دامەزراندووە، (21) کۆمپانیایان لە (2000) بەدواوە بوو، لە (2017) بەهاى وەبەرهێنانى ئەو پەیمانگەیە گەیشتە (9.5) ملیار شیکل.
رووبەرى ئەو پەیمانگەیە زیاتر لە دوو هەزار دۆنم زەویە، خاوەنى زیاتر لە (100) شوقەیە لە رحوفوت، بۆ نیشتەجێبوونى زانایان و قوتابیان بەکارى دەهێنێت، کۆلێژى خوێندنى باڵا لە پەیمانگە کۆلیژى لێکۆڵینەوەیە، پێشتر بە کۆلێژى ڤاینبەرگ ناسرابوو، قوتابیان لێکۆڵینەوە لە بەشە جیاوازەکانى دەکەن، هەزاران قوتابى بە پلەى جۆراوجۆر دەرچوونە، بۆیەش رێژەى دەرچووانى ئیسرائیل لە (81%) وڵاتانى دیکە لە (19%).
رۆڵى پەیمانگە لە پیشەسازیى ئەمنى و سەربازیى
ئەو پەمانگەیە هەماهەنگى لەگەڵ کۆمپانیا ئەمنى و بەرگرییە ئیسرائیلییەکان کرد، لەگەڵ ئیلبیت سیستمیز بۆ پەرەپێدانى ئەو مادانەى لە سروشت سەرچاوەى دەگرت واژۆگرت، کە بۆ جێبەجێکردنى بەرگرییە، بەگوێرەى ماڵپەڕى ئیسرائیل دیڤینس ئەو پەیمانگەیە بەشدارى لە پڕۆژەى نیشتیمانى بۆ پەرەپێدانى تەکنەلۆژیاى کۆمپیتەرى کوانتەمى، بە هەماهەنگى لەگەڵ کۆمپانیاى ئیلتا سیستیمز و رافائیل.
لە پاڵ ئەوانەش ئەو پەیمانگەیە میواندارى پڕۆگرامى کاتزیر بۆ زەمالە دەکات، کە ئەمانج لێى راکێشانى زانایانى پێشەنگە بۆ کارکردن لە بوارى لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانى ئەمنى، لە پڕۆگرامى هاوکارى لە وەزارەتى ئاسایشى ئیسرائبل، کە بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆگرامەکانى شیاندنى نەوەى داهاتوو لە کەرتى تەکنەلۆژیاى ئەمنى دادەندرێت.
لە ماوەى دامەزراندنى ئیسرائیل لێکۆڵینەوەکانى ئەو پەیمانگەیە لەسەر توانا ئەتۆمییەکانى بوو، چەندین لێکۆڵینەوە لەسەر نموونەکانى بەردەکان کارا کەئەوانەى بڕێک لە یۆرانیۆمیان تێدایە، ئەو لێکۆڵینەوانە رۆڵى لە دامەزاردنى پڕۆگرامى ئەتۆمى ئیسرائیلى هەبوو.
لە میانەى کۆمپانیاى ییدع مۆڵەنى لە پەیمانگە ورگرت بۆ داهێنان و تەکنەلۆژیاى تازە، کە لەناوخۆ پەرەى پێدرابوو، کە چەندین بوارى دەگرتەوە گرنگترینیان زیرەکى دەستکرد, کە لە بوارى سەربازیى بەکاردێت، لە پەیوەست بە سیستەمى چاودێرى و رووماڵکردن و شیکارى داتا گەورەکانى هەواڵگریی، ئاراستەکردنى فڕۆکەى بێفڕۆکەوان و پەرەپێدانى چەکى بە کۆنتڕۆڵ تەکنەلۆژیاى ئەتۆمى و وزەى ئاراستەکراو و پارێزگارى کۆدە سەربازییەکان و بەرهەمهێنانى چارەسەرى پزیشکى لە گۆڕەپانەکانى جەنگ، پاڵپشتى مانگى دەستکردى سەربازیى.
بەدرێژایى ئەو ساڵانە چەندین دۆزینەوە لە میانەى لێکۆڵینەوەکانى ئەو پەیمانگەیە کراوە، ئەوەش بۆتە هۆى پەرەپێدانى کۆمەڵێک تەکنەلۆژیاى جۆراوجۆر، مافى داهێنانەکانیش بۆ ئەو پێشەنگەیە دەگەڕێتەوە.
لە دامەزراندنیەوە تاى ساڵى رابردووە (120) کۆمپانیاى دامەزراندووە پشت بە لێکۆڵینەوەکانى دەبەستن، لە ساڵى (2022) بەهاى بەرهەکانى لەبوارى ماتماتیک و زانستى کۆمپیتەر لەسەر ئاشتى جیهان گەیشتە (23) مليار دۆلار.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment