رووسیا بۆ ئیسرائیل: هێرشەكانت بوەستێنە ئێران

نوچە نێت

رووسیا داوا لە ئیسرائیل دەکات هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕابگرێت و هۆشداری دەدات لە مەترسی کارەساتی ئەتۆمی لە ئەگەری بەردەوامبوونی هێرشەکان.

ڕۆژی پێنجشەممە (19/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (ئێم ئێس ئێن) بڵاویکردەوە،  وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا داوای لە ئیسرائیل کرد، "دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران نەکاتە ئامانج، هێرشە بەردەوامەکان لەوانەیە ببێتە هۆی کارەساتی ئەتۆمی لە جیهاندا".

وەزارەتی دەرەوەی رووسیا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "هێرشە چڕ و بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژی یاسای نێودەوڵەتییە و مەترسی ئاشکرا و ڕوونە بۆ سەر ئاسایشی جیهان چونکە جیهان نزیک دەکاتەوە لە کارەساتێکی ئەتۆمی کە کاریگەرییەکانی لە سەرانسەری جیهاندا هەستپێکراو دەبێت و بە دڵنیاییەوە ئیسرائیل بێبەش نابێت لەم کارەساتە".

لە لایەکی ترەوە، سێرگی ریابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشداری دەدات و دەڵێت، "هاوکاری سەربازی ڕاستەوخۆی ئەمەریکا بۆ ئیسرائیل گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر دەکات و رووسیا وڵاتانی ڕۆژئاوای تۆمەتبار دەکات، دووپاتی دەکاتەوە هێرشەکانی ئیسرائیل باجێکی گەورە دەخاتە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و قبووڵکراو نییە".

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بۆ ماوەی حەوت ڕۆژە بەردەوامە و ئێران بە بەردەوامی بەرپەرچی هێرشەکان دەداتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین