ئێران: هەموو بژاردەکان بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمەریکا کراوەن ئێران

نوچە نێت

دوای ئەوەی ئەمەریکا هێرشیکردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، "هەموو بژاردەکان بۆ بەرگریکردن لە وڵات کراوەن و وەڵامی هێرشەکان ئەنجامی هەمیشەیی لێ دەکەوێتەوە".

ڕۆژی یەکشەممە (22/حوزەیران/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێڕان ڕایگەیاند، "ڕووداوەکانی ئەم بەیانییە زۆر قێزەونن و دەرەنجامی هەمیشەیی دەبێت و هێرشەکانی کردەوەی نایاسایی و تاوانکارین".

عێراقچی دەشڵێت، "بەگوێرەی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕگەکانی  ڕێگە بە وەڵامدانەوەی یاسایی دراوە بۆ هێرشەکان دژی وڵاتەکەمان و بەرگریکردن لە ئێران، ئێران هەموو بژاردەکانی بۆ پاراستنی سەروەری و بەرژەوەندییەکان و هاووڵاتیانی خۆی دەگرێتە بەر".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا ئۆپراسیۆنەکانی ئێران بۆ پیتاندنی ئەتۆمی بە تەواوی لەناوبردووە و هۆشداری دا لە ئەگەری ڕێگریکردن لە ئاشتی لەلایەن تارانەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "بە فڕۆکەی جەنگی و مووشەکەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ئەتۆمیی فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان". هەروەها گوتیشی، "فۆردۆ کۆتایی هاتووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین