ئەمەریكا: توركیا بەو نزیكانە هێرش دەكاتە سەر باكووری سووریا
نوچەنێت:
ئەو بەرپرسانە پێشیانوایە، "ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیا هێزەكانی ئەمەریكا لەو ناوچەیە رووبەڕووی مەترسی دەكاتەوە، لێكەوتەی خراپی لە شەڕی دژ بە رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەبێت، هەروەك هاتنی توركیا بۆ ئەو ناوچەیە هیچ ئەنجامێكی باشی نابێت."
سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمەریكا بەرانبەر ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیا، دانا ستڕۆڵ دەڵێت، "ئێمە بە توندی دژ بەو هێرشەی توركیاین لە باكووری سووریا و رەخنەكانی خۆمان بۆ بەرانبەر ئەو ئۆپراسیۆنە بە توركیا راگەیاندووە، چونكە ئەو هێرشە هێزەكانی ئەمەریكا رووبەرووی مەترسی دەكاتەوە، ئەوەش دەبێتە زیادبوونی توندوتیژی لەو وڵاتە."
ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوەش دەكات، "رێكخراوی تیرۆرستی داعش ئەو ئۆپراسیۆنەی توركیا دەقۆزێتەوە، زانیاریە هەواڵگرییەكان ئاماژە بەوە دەكەن داعش خۆی ئامادەكردووە لەكاتی ئەو هێرشە ئەو (10) هەزار دەستگیرکراوەی كە لە زیندانە كاتییەكانی باكووری رۆژهەڵاتی سووریا لەبن دەستی هێزەكانی سووریای دیموكراتن ئازاد بكات، چونكە ئەو ئۆپراسیۆنە وادەكات هەسەدە بایەخ بە پارێزگاریكردن لە باكوور بدات و ئەو ناوچانەی زیندانەكان لێیە پشتگوێ بخات."
لەبەشێكی تری قسەكانی ستڕوڵ ئاماژەی بەوە كرد، "ئەمەریكا دان بەوە دادەنێت مەترسیەكانی توركیا بەرانبەر چالاكییەكانی پەكەكە لە سووریا و عێراق رەوان، پنتاگۆن بەڵێنی بە ئەنقەرە داوە بەردەوام بێت بۆ بەرەنگابوونەوەی ئەو چالاكییانەی پەكەكە."
ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا پێیوایە، ئەگەر توركیا هێرش بكاتە سەر باكووری رۆژئاوای كوردستان، هەسەدە پەنادەباتە بەر ئێران و رووسیا و حكوومەتی سووریا، كە نەیاری ئەمەریكان.
لە لایەكی ترەوە تیمۆسی بەیتس، جێگری یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سەربازی و سیاسی رایگەیاند، "زیادبوونی چالاكی سەربازی لە سووریا دەبێتە هۆى زیادبوونی ناسەقامگیری و دەرفەت بۆ داعش دەرەخسێنێت."
ئیدارەی خۆسەری كە دەسەڵاتی بەسەر ناوچەكانی باكوور و رۆژهەڵاتی سووریا دا هەیە، هەڕەشەی ئەوە دەكات، ئەگەر توركیا هەر هێرشێك بكاتە سەر ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی كارتی دەستگیركراوانی داعش بەكاردەهێنێت.
حەسەن كۆچەر، جێگری هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی جێبەجێكردن لە ئیدارەی خۆسەری رایگەیاند، "توركیا هەر هێرشێك بكات، ئێمە هیچ بەرپرسیاریەتیەكمان بەرانبەر رێكخراوی داعش نامینێت، هەرچی كردیان با بیكەن، ئێمە بەرپرس نین لێیان."
توركیا ئامادەسازی بۆ ئۆپراسیۆنی سەربازی لە باكووری رۆژئاوای كوردستان كردووە دژ بە هەسەدە، بەگوێرەی لێدوانی چەند هەفتەی رابردووی بەرپرسانی توركیا، ئەنقەرە چاوەڕوانی كۆبوونەوەی لووتكەی هەفتەی داهاتوون لە نێوان توركیا و ئێران و رووسیا، لە تارانی پایتەختی ئێران.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment