یۆنان لە یەکێتى ئەوروپا سکاڵا لە دژى رێککەوتنى تورکیا و لیبیا تۆمار دەکات تورکیە

نوچە نێت

دواى واژۆکردنی ڕێککەوتنی کۆمپانیای نەوتی تورکی (TPAO) و دامەزراوەى نیشتیمانیى نەوتى لیبیا (NOC)، یۆنان لەلای یەکێتیی ئەوروپا سکالای لە دژى تورکیا تۆمار دەکات.

ئەمڕۆ هەینی (27/حوزەیران/2025) ئاژانسی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، لەدوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا ئەم ڕێککەوتنەی پەسەند کرد، ئەم هەنگاوە یۆنان نیگەران کردووە و سکالای لە دژی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا تۆمار کرد.

کریاکۆس میتسۆتاکس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان لە کۆبوونەوەی لوتکەی یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل پێشنیازی ئەوەی کرد باس لە پرسی واژۆکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوان تورکیا و لیبیا بکرێت، جگەلەمەش لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی پرسی ڕەهەندنی کۆچبەران و کێشەکانی لیبیا تاوتوێ کرا.

لەلایەکی دیکە سەرۆک وەزیرانی یۆنان لە لوتکەی کۆبوونەوەکانی ناتۆ لە هۆڵەندا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنی تورکیا و لیبیا لەبارەی سنوورە ئاوییەکان جێگەی قبووڵکردن نییە و هەنگاوێکی نایاساییە، ئەو بەڵگەنامەی واژۆکراوە هیچ کاریگەرییەکی یاسایی نییە."

میتسۆتاکس ئاماژەی بەوەشکرد، "هاوشێوەی ئەوەی کە لەساڵی (2019) ڕامانگەیاندبوو ڕێککەتنێکی نایاساییە و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دانى پێدانەنراوە و ناتوانرێت هیچ کارێکی پێبکرێت و پێشنیار دەکەم دووبارە پێداچوونەوەی وردی بۆ بکرێت."

یۆنان نیگەرانە لە ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و لیبیا سەبارەت بە سنووردارکردنی ناوچەکانی دەسەڵاتی دادوەری دەریایی لە دەریای ناوەڕاست، ئەم هەنگاوە بە پێشێلکردنی مافی سەروەری سەر وڵاتی سێیەم دەزانێت.

لەدواى ناکۆکییە ناوخۆییەکانى لیبیا لە (2019)دا، تورکیا لەگەڵ حکومەتى نیشتیمانى لیبیا لەسەر دیاریکردنى سنوورە ئاوییەکان رێککەوتن، ئەو رێککەوتنە وڵاتانى سەر دەریاى ناوەڕاستى نیگەران کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین