سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا لەگەڵ حەفتەر كۆدەبێتەوە
نوچەنێت
رۆژی سێشەممە (2026/6/23) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاوی كردەوە، د.ئیبراهیم كاڵن، سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی توركیا لەگەڵ لیوا سەدام حەفتەر، جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی لیبیا كۆبووەوە.
لەو كۆبوونەوە حەفتەر ستایشی رۆڵی توركیا و سووربوونی لەسەر بەهێزكردنی هاوبەشیی ستراتیژیی و پاڵپشتی سەقامگیری و پارێزگاریی لە یەكپارچەیی خاكی لیبیا كردووە، هەر لەو كۆبوونەوە گفتوگۆیان لەسەر یەكخستنی هێزە چەكدارەكانی لیبیا لەژێر فەرماندەییەكی یەكگرتوو كردووە.
بەشێكی دیكەی گفتوگۆكانیان لەسەر ئاسۆكانی فراوانبوونی هاوبەشی و هەماهەنگی نێوان توركیا و لیبیا بووە.
ئامانج لەو جووڵانە چارەسەركردنی سیاسی و یەكخستنی دامەزراوە سیادی و سەربازییەكان و درووستكردنی كەشێكی پێویستە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان و كۆتاییهێنان بەو دابەشكارییەی چەندین ساڵە تووشی ئەو وڵاتە بووە.
سەبارەت بەو كۆبوونەوانە، ماڵپەڕی عەرەبی لەندەنی ئاماژە بەوە دەكات، ئامانج لەو سەردانە یەكخستنەوەی دامەزراوە سەربازییەكانە، لە لە لایەكی دیكەوە بەهێزكردنی جووڵە سیاسی و ئەمنییەكانە لە بەشی رۆژهەڵاتی لیبیا.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتەكە هاتووە، ئاهاتوو پرسی یەخستنەوەی دامەزراوەی سەربازیی دیاترترین دۆسیە بووە، كە گفتوگۆی لەسەر كراوە، كە هەموو لایەنەكان دركیان بەوە كردووە، بەردەوامی دابەشبوونی سەربازیی گەورەترین بەربەستە لەبەردەم چارەسی گشتگیری سیاسی.
چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوە دەكەن، ئەنقەرە هەوڵ دەدات پارێزگاریی لە رۆڵی كارای خۆی لە رێكارەكانی داهاتوو پەیوەست بە ئاسایش و ئاوەدانكردنەوە و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سرووشتییەكان بكات.
لە كۆتایی ساڵی (2019) سوپای لیبیا بە سەرۆكایەتی خەلیفە حەفتەر، هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی تەرابلسی دا، توركیا لە رێگەی درۆن و پێدانی راوێژی سەربازیی بە حكومەتی فەرمی رێگری لە هێزەكانی حەفتەر كرد.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment