هاوپەیمانان سیستەمی بەرگریی بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دابین دەكەن
نوچە نێت
ئەمرۆ سێشەممە (یەکی تەمووز/2025) ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، ھاوپەیمانانان بەردەوام لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە و لە ھەموو ھەنگاوەکان ھاوکار و پاڵپشتی ھێزی پێشمەرگەن و پەیوەندی و ھەماھەنگی زۆر باشیان هەیە لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە.
ھاوپەیمانان هەمیشە لەگەڵ ھێزی پێشمەرگە دان و ھاوکاریان دەکەن و ھیچ کاتێک لێیان دانەبڕاون و بەردەوام ھاوکار و پاڵپشتن وەک چۆن گرنگی بەھێزی خۆیان دەدەن بەھەمان شێوەش گرنگی بەھێزی پێشمەرگە دەدەن.
بابەكر زێباری ئاماژەی بەوەشکرد، بەشێکی زۆری پێداویستی سەربازی بۆ ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ھاوپەیمانان دابین دەکرێت و بڕیارە دوای تەواوبوونی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە، هەروەها پرۆسەی دامەزراندنی (11) فیرقەی ھێزی پێشمەرگە کە بەردەوام کاری تێدا دەکرێت و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو بکرێت، دواتر سیستەمی بەرگریش بۆ ھێزی پێشمەرگە دابین بکرێت.
لەدرێژەی قسەکانیدا دەشڵێت، ئێستا یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە لە قۆناغی کۆتاییدایە و ئەمەش وای کردووە ھاوپەیمانان پێی دڵخۆش بن و ھاوکاری زیاتری ھێزی پێشمەرگە بکەن، چونکە لە ھەرێمی کوردستان یەک ھێزی پێشمەرگە دەبێت ئەویش لەژێر فەرمان و چەتری وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت.



0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment